پازده هه‌زار سه‌ربازى توركيا چوونه ناو سووريا
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا فكرى ئيشيق رايگه‌ياند، هێشتا جه‌رابلووس به ته‌واوى نه‌كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 15 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ى سووريا كراوون.

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا فكرى ئيشيق رايگه‌ياند، هێشتا جه‌رابلووس به ته‌واوى نه‌كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 15 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ى سووريا كراوون.
ئيشيق گوتى: ده‌ستتێوه‌ردانمان له سووريا دوو ئامانجى سه‌ره‌كى هه‌يه، يه‌كه‌ميان دابينكردنى ئاسايشى سنوور و دووه‌م رێگرتن له يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌و ناوچه‌يه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، جۆ بايدنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له ميانى سه‌ردانى بۆ سويد و دواى رۆژێك له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركيا رايگه‌ياند، توركه‌كان نايانه‌وێت له سووريا بكشێنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى پێويست بكات بمێننه‌وه.
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، توركيا ده‌يه‌وێت ناوچه‌يه‌كى ئارام له سنووره‌كانى درووست بكات.
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان چه‌ندين جار داوايكردبوو، ناوچه‌يه‌كى ئارام له سووريا ديار بكرێت به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و داوايهيان ره‌تكردبوويه‌وه.