محه‌ممه‌د سادق معتهمهدیان: له دوو ساڵدا پتر له ملیارێك دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی له سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هه‌بووه

پارێزگاری ورمێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگیی له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه؛ ده‌شڵێت، كار ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره جیاجیاكاندا.
محه‌ممه‌د سادق معتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سوپاسی خه‌ڵك و سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌میان به‌بۆنەی گیانسپاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران، هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌تی هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه به‌شدارییان له پرسه‌كه‌یدا كرد.
سادق معتەمیدیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا سێ جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان پته‌وتر بكه‌ن.
پارێزگاری ورمێ باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه.
ناوبراو گوتیشی، هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگیی له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و تاران مه‌به‌ستیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواری فه‌رهه‌نگی و بواره‌كانی دیكه په‌ره پێ بدات.
سادق معتەمیدیان ڕوونیشی كرده‌وه، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا پتر له ملیارێك دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی له سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه،
ئەمڕۆ چوارشەممە، 5-6-2024، شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە سەرۆکایەتی محەممەد سادق معتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی کۆماری ئیسلامی ئێران، له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.