عێراق.. ساڵانە بەناوی حەجی بازرگانی قۆڵی خەڵکێکی زۆر دەبڕدرێ
ساڵانه لە نزیکبوونەوەی وەرزی حەج لە عێراق ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی ده‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی كۆمپانیا وه‌همییه‌كان و بە ناوی حه‌جی بازرگانی هەڵدەخەڵەتێندرێن، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش ئاشکرای دەکات کە ژماره‌یه‌كی زۆری خاونه‌كانی ئه‌و جۆره كۆمپانیا فێڵبازانه‌یان ده‌ستگیركردووه.
ساڵانه زۆرێك له هاووڵاتیان له وه‌رزی حه‌جكردندا ده‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی فێڵبازان و به ده‌یان هه‌زار دۆلار زیانیان پێ ده‌گات، له‌كاتێكدا ئه‌و جۆره حه‌جكردنه له‌ئاییندا به‌ناڕه‌وا و حه‌رام وه‌سفكراوه، به‌ڵام وه‌ك پیاوانی ئایینی ده‌ڵێن: فێڵبازان له بازدان به‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت و یاسادا به‌رده‌وامن.
لە بارەی حەج بە ڤیزای بازرگانی، شێخ مسته‌فا ئه‌لبه‌یاتی دەڵێت "ناكرێت كه‌سی مو‌سڵمان ڕێگه‌ی نافه‌رمی و نایاسایی بۆ حه‌جكردن بگرێته‌به‌ر، به‌مدواییانه هه‌ندێك كۆمپانیای وه‌همی ده‌ركه‌وتوون به پاساوی حه‌جی بازرگانی فێڵ له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسایه و هه‌ر کارێکیش له یاسادا ڕه‌تبكرێته‌وه، شه‌ریعه‌تیش ڕێگه‌ی پێنادات".
گوته‌بێژی وەزارەتی ناوخۆ نكۆڵی له بوونی ئه‌و جۆره كۆمپانیایانه ناكات كه فێڵ له‌و کەسانە ده‌كه‌ن خواستی حه‌جكردنیان هه‌یه، ئاشکراشی کرد تاوەکوو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستگیر كردووه.
میقداد مووسه‌وی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دەڵێ "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تاوان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانی ئابووری و ئاسایشی گه‌شتیاری به‌توندی به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و دۆسیه كردووه و دوایین ئامار جه‌خت له بوونی 44 كۆمپانیا ده‌كاته‌وه، كه كاری حه‌جی بازرگانی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش كۆمپانیای وه‌همین و ڕێككاری توندمان له‌دژی ئه‌وان گرتووه‌ته‌به‌ر".
زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌پاساوی حه‌جی بازرگانی فێڵ له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ناونیشانی نزیك له ناوی كۆمپانیا فەرمییەکان له‌خۆ ناوه، دواجاریش هاووڵاتی له ژێر ناونیشانی جیاواز ده‌بێته قوربانی.