بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر: جووتیاران لەمڕۆوە دەتوانن گەنم ڕادەستی سایلۆکان بکەن

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری سایلۆی دەڵێت: جووتیاران دوای ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ ڕێگەپێدانیان بۆ دەکرێت لەمڕۆوە دەتوانن گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن.
میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەمڕۆوە دەتوانن گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن، بەڵام بەر لەوەی سەردانی سایلۆ بکەن پێویستە سەرەتا سەردانی بنەکەکانی کشتوکاڵ بکات و لەوێدا پشتگریان بۆ دەکرێت و نۆرە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دادەنرێت تا گەنم ڕادەست بکەن.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، دەڵێت: ئەمجارە ئاسانکاریی زۆر بۆ جووتیاران کراوە بۆ ئەوەی زۆر لە نۆرەی ڕادەستکردنی گەنم چاوەڕێ نەکەن.
ناوبراو باسی لەوە کرد، هەر جووتیاریك کاتێک دێت بڕە گەنمەکەی ڕادەستی سایلۆ بکات، سەرەتا کارتێکی بۆ دەکرێت و تا دڵنیابین کە ناوی تۆمار کراوە، دواتر دەچێتە تاقیگە و لەوێدا سێ نموونەی گەنمی لێ وەردەگیرێت بۆ ئەوەی پشکنین بۆ جۆری گەنمەکە بکرێت و لەوێدا بەدیار دەکەوێت کە گەنمەکەی نمرە چەندە.
لەلایەکی دیکەوە، زێدە محەممەد، بەڕێوەبەری پلان لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی گوت: بە هەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم، بڕی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران زیاد کرا بۆ 700 هەزار تۆن کە ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە.
باسی لەوەش کرد، هیچ بیانوویەک نەبوو بۆ ئەوەی بەغدا هەموو گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرنەگرێت.
رۆژی پێنجشەممە (6ـی حوزەیرانی 2024) کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەکاریمان کردووە و هەموو ئاسانکارییەکیش بۆ جووتیاران دەکەین و دهرگاى سایلۆکان بۆ وهرگرتنى گهنمى جوتیارانى ههرێمى كوردستان له ههولێر و سلێمانى و دهۆك و شوێنهكانى تر دهكرێنهوه.
هەروەها ڕاشیگەیاند، دوو ڕۆژ لهمهوبهر سهرۆكوهزیرانى عێراق ڕهزامهندیدا لهسهر پلانى وهرگرتنى گهنمى جوتیارانى ههرێمى كوردستان كه بڕهكهى 700 ههزار تۆن گهنمه.