وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ڕاگه‌یاند

بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران بۆ ئه‌مساڵ، لە سەرجەم سایلۆكانی هەرێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
6ـی حوزه‌یرانی 2024، سەروەر هاواری، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كه لە سایلۆی هەولێر به‌ڕێوه چوو، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی بۆ ئه‌م ساڵ (2024) ڕاگه‌یاند.
بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ ئەمساڵ بڕی (700) هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت و پرۆسەکەش بۆ ماوەى (45) ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە نرخی گەنمیش، ڕوونی كرده‌وه، تۆنێک گەنم بە (850) هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت و جووتیار ده‌ستبه‌جێ چەكی شایستە داراییەكەی پێ دەدرێت و مافی خۆی وەردەگرێت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، لە سنووری پارێزگاى هەولێر بڕى (228) هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەیش بڕى (282) هەزار تۆن و لە سنووری پارێزگای دهۆكیش (189) هەزار تۆن وەردەگیرێت.
یازده سایلۆ لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و لە پارێزگای هەڵەبجەیش بەردی بناغەی سایلۆیه‌ك دانراوە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا سایلۆیەک لە زاخۆیش دروست دەکرێت، سایلۆ و پەنكەر و گۆڕەپانە حكوومییه‌كان توانای كۆگاكردنی یه‌ك ملێون تۆن گەنمیان هەیە. هاوكات (39) ئاش لە هەرێمی كوردستان هه‌ن، 15 له هەولێر، 13 له دهۆك ، 11 له سلێمانین و ئارد بۆ پسوولەی خۆراکی مانگانه ئامادە دەكەن.
بۆ زانیاری زیاتر ساڵانی ڕابردوو بەم شێوەیە گەنم لە هەرێمی كوردستان وەرگیراوە ساڵی 2020 بڕی 390 هەزار تۆن، ساڵی 2021 بڕی 375 هەزار تۆن، ساڵی 2022 بڕی 125 هەزار تۆن، ساڵی 2023 بڕی 500 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.