عێراق.. 650 هەزار قوتابی بەشداریی لە تاقیکردنەوەکانی شەشی ئامادەیی دەکەن

هۆڵێکی تاقیکردنەوەکانی شەشەمی ئامادەیی لە عێراق
هۆڵێکی تاقیکردنەوەکانی شەشەمی ئامادەیی لە عێراق

شەممە، 8ی حوزیرانی 2024، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی بە هەموو بەشەکە جیاوازییەکانەوە دەست پێ دەکات و 650 هەزار قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.

بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردە پەیامێکی ئاراستەی قوتابیان کردووە و داوایان لێ دەکات خۆیان لە پەیجە ساختەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەنگۆی دزە پێکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکان بەدوور بگرن.

وەزیری پەروەردەی عێراق هەر لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، تەواوی پرسیار و زانیاریی تاقیکردنەوەکان لە دەستێکی پارێزراودان و بە هیچ شێوەیەک دەستی کەسیان پێ ناگات.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشییەکان پێشوختە هەموو پێویستییەکانی تاقیکردنەوەکانیان بۆ هۆڵەکان دابین کردووە و ئەمڕۆ 650 هەزار قوتابیی بە هەموو بەشە جیاوازەکانی شەشی ئامادەیی لە 4192 ناوەند تاقیکردنەوەکانیان دەکەن.

Fly Erbil Advertisment