به‌ڵگه‌فیلمی "ناستی" له 77مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی 'کان' نمایش کرا

K24 – هەولێر:
به‌ڵگه‌فیلمی "ناستی" سه‌باره‌ت به "ئیلییه ناستی" یه‌کێک له یاریزانه گه‌وره‌کانی مێژووی تێنسی جیهان له به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" لە 77مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا نمایش کرا.
به‌ڵگه‌فیلمی "ناستی" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "تۆدۆر گیۆرگیو"، "تۆدۆر د. پۆپێسکۆ" و "کریستیان پاسکاریۆ"، سه‌باره‌ت به "ئیلییه ناستاسی" و به ئاماده‌بوونی ئه‌م یاریزانه ئه‌فسانه‌ییه‌ی تێنسی ڕۆمانیا، "مه‌نسوور به‌هرامی" یاریزانی ناوداری تێنسی ئێران و جیهان و دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، "بۆریس بێکێر" یاریزانی به‌رچاوی تێنیسی دنیا، "تیێری فرێمۆ" به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" و هه‌روه‌ها ستافی ئه‌م فیلمه وه‌رزشییه له به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" لە 77مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" له هۆلێ "ئه‌نیس واردا" له شاری به‌نده‌ری کان له باشووری وڵاتی فه‌ڕه‌نسا پێشکه‌ش کرا.
"مه‌نسوور به‌هرامی" یاریزانی ناوداری تێنیسی جیهان له وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ "مەنسوور جیهانی" رۆژنامه‌نووس له بواری سینه‌ما گوتی: "ئیلییه ناستاسی" یه‌کێکه له ئه‌فسانه گه‌وره‌کانی تێنیسی جیهان که ئه‌و شانازییه‌م هه‌یه زیاتر له 50 ساڵه به‌ڕێزیان ده‌ناسم، یه‌که‌مین جار له ساڵی 1968 هات بۆ تاران و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێران یاریی کرد؛ من له‌و کاته‌دا تۆپم بۆ کۆده‌کرده‌وه و له ڕاستیدا شێوازیی یاری ئه‌و له‌سه‌ر ستایلی منیش کاریگه‌ریی دانا، هه‌ر به‌م هۆیه‌یه که زۆر چێژ له یاریی ئه‌و وه‌رگر‌م و له وه‌رزشی تێنیس، بووه یه‌کێک له نموونه‌کانی من.
نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌گه‌ڵ "ئیلییه ناستاسی" یاریی تێنیسمان ده‌کرد
ئه‌م یاریزانه تێنیسه پیشه‌گه‌ڕه له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌گه‌ڵ "ئیلییه ناستاسی" یاریی تێنیسمان ده‌کرد و له ساڵدا، نزیکه‌ی 15 تا 20 جار پێکه‌وه یاریمان ده‌کرد و شایه‌د 300، 400 جار له‌گه‌ڵ یه‌کتریی یاریمان کردووه و مرۆڤێکی زۆر به هه‌سته و له ڕاستیدا گرینگی به هه‌مووان ده‌دات و دڵێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و ئێستاش که ئه‌وم له حه‌فتا و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" بینی، ته‌مه‌نی چۆته سه‌رێی به‌ڵام دیسان هه‌ر ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌ی جارانی بۆ من هه‌بوو و من زۆر به‌خته‌وه‌رم که یه‌کێکه له هه‌ڤاڵه‌کانم.
بیره‌وه‌ریی زۆر باش و زۆرم له‌گه‌ڵ "ئیلییه ناستاسی" هه‌یه
ئه‌و کاته‌ی که "ئیلییه ناستاسی" له هۆلێ "ئه‌نیس واردا" هاته ده‌رێی، دوو جار به "مه‌نسوور به‌هرامی" گوت: بڕاڤۆ مه‌نسوور، ئه‌م یاریزانه تێنیسه ناوداره سه‌باره‌ت به‌م په‌یوه‌ندییه نزیکه له‌گه‌ل ئه‌م ئه‌فسانه تێنیسه‌ی جیهان ڕایگه‌یاند: به درێژایی ئه‌م ١٠ ساڵه‌ی ڕابردوو، زۆر که‌م یه‌کتریمان بینیوه، به‌ڵام 40 ساڵ هاڤاڵ بوون و براده‌ری زۆر گرینگه که به‌م ئاسانییه ناتوانرێت له یاد بکرێت. بیره‌وه‌ریی زۆر باش و زۆرمان له‌گه‌ڵ یه‌کترییدا هه‌یه.
له یاریگای "ڕۆلان گاروس"ی پاریس دوای ساڵانێک ناستیم بینی
به‌هرامی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: من ئه‌و کاته‌ی که له ئێران سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم کرد، ئاواره بووم و شوێنێکم نه‌بوو که تیایدا بخه‌وم، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی که شۆڕش کرا؛ من نه‌مده‌توانی یاریی تێنیس بکه‌م و له ئێران مامه‌وه و دوای چه‌ند ساڵ چوومه ئه‌ورووپا. چه‌ند ساڵ بوو که ئه‌وم نه‌بینیبوو و له یاریگای "ڕۆلان گاروس" له پاریس، له دووره‌وه ئه‌وم بینی و ئه‌و کاته‌ی که نزیک بووه‌وه؛ له‌به‌ریی هه‌ستام و سڵاوم لێکرد و پێم وت که "ئیلییه ناستاسی" منت له یاد ماوه؟ گوتی: مه‌نسوور، چه‌ند ساڵه که دڵته‌نگت بووم و بیرم ده‌کرده‌وه که له ڕووداوه‌کانی شۆڕشدا کوژرابێتی یا نه‌هامه‌تییه‌کت به‌سه‌ر هاتبێت. ئه‌وه‌شی کوت که ئه‌گه‌ر کارێک ده‌توانم بۆت بکه‌م به من بڵێی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من ده‌توانم یارمه‌تیت بده‌م.
ئه‌و شه‌وه، من شوێنێکم بۆ خه‌وتن و شتێکیشم بۆ خواردن نه‌بوو
گوتیشی: چونکه له‌و کاته‌دا، "ئیلییه ناستاسی" یه‌کێک بوو له قاره‌مانه ناوداره‌کانی تێنیسی جیهان. له ڕاستیدا ئه‌و شه‌وه، من شوێنێکم بۆ خه‌وتن و شتێکیشم بۆ خواردن نه‌بوو؛ به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌نیا به منی گوت: مه‌نسوور ئه‌گه‌ر کارێکم بۆ ده‌کرێت من له خزمه‌تدام، هه‌ر ئه‌وه بۆ من به‌س بوو. من به‌وم گوت: ناستاسی هه‌موو شتێک بێوێنه‌یه، هه‌موو شتێک زۆر باشه، زۆر سپاس له‌م خۆشه‌ویستییه، به‌ڵام زۆر باشه که دیسانه‌وه یه‌کتریی ده‌بینین.
سێکانسی سه‌ره‌تایی به‌ڵگه‌فیلمی "ناستی" به قسه‌کانی من ده‌ست پێده‌کات
"مه‌نسوور به‌هرامی" له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه تایبه‌ته‌دا جه‌ختی کرده‌وه: له ڕاستیدا ئه‌و شه‌وه شوێنێکم بۆ خه‌وتن نه‌بوو، به‌ڵام نه‌وده‌ویست که بچم بۆ ماڵی "ئیلییه ناستاسی" و ده‌بوایه به شێوه‌یه‌کی دیکه له‌م گرفته خۆم ده‌رباز بکردایه. سه‌ره‌تای به‌ڵگه‌فیلمی "ناستی"یش به قسه‌کانی من ده‌ست پێده‌کات که ئاماژه‌م به هه‌مووی ئه‌م خاڵانه کردووه. به‌ڵگه‌فیلمێکی باشیان سه‌باره‌ت به‌و ساز کردووه. له بینینی ئه‌م فیلمه و دیداریی دووباره له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌خته‌وه‌رم.
فێستیڤاڵی فیلمی "کان" به ناونیشانی گرینگ‌ترین ڕووداویی سینه‌مایی جیهان
77مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" به ناونیشانی گرینگ‌ترین ڕووداویی سینه‌مایی جیهان، به سه‌رۆکایه‌تی خاتوو "ئایریس کنۆبلۆخ"، به به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی تیێری فرێمۆ"و بە نمایشی 22 فیلمی سینەمایی لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی"، 18 فیلمی سینەمای لە بەشی پێشبڕکێی "جۆرێک ڕوانین" Un Certain Regard، 10 فیلمی سینەمایی لە بەشی "دەرەوەی پێشبڕکێی"، 14 فیلم لە بەشی "نمایشی تایبەت"، 18 کورتە فیلم لە بەشی پێشبڕکێی "لاسینف" (سینە فۆنداسیۆن)، 11 فیلم لە بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، 7 فیلمی سینەمایی له به‌شی "نمایشی کان"، 32 فیلم لە بەشی "کلاسیکی کان"، 12 فیلم لە بەشی "سینەمای که‌ناراو" و ... لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە شاری کان لە وڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.