سەرۆکی یانەی لیڤەرپوول بە لێدوانێکی کاریگەر هەمووان شۆک دەکات

تۆم ڤێرنەر
تۆم ڤێرنەر

تۆم ڤێرنەر سەرۆکی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە پرۆژەکانی داهاتووی پرێمەرلیگ دەکات، دوای ئەوەی لیڤەرپوول لە وەرزی رابردوو پلەی سێیەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

ڤێرنەر لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" جەختی لەسەر ئەنجامدانی یارییەکانی پرێمەرلیگ لە دەرەوەی ئینگڵاند کردەوە.

ڤێرنەر دەڵێت: "من وایدەبینم رۆژێک لە رۆژان یارییەکانی پرێمەرلیگ لە نیویۆرک ئەنجام دەدرێن".

سەرۆکی یانەی لیڤەرپوول لە درێژەی قسەکانی دەڵێت: "تەنانەت بیرۆکەیەکی شێتانەم هەیە کە یارییەکانی پرێمەرلیگ لە تۆکیۆ دەستپێبکات و چەند کاتژمێرێک دواتر یارییەکی دیکە لە لۆس ئانجێلێس بێت، وە دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە یارییەکی دیکە لە ریازی سعوودیە بەڕێوەبچێت و هەتا دوایی.."

هەروەها کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی بەمدواییە پێشنیازی کرد یارییەکانی پرێمەرلیگ بگوازرێنەوە بۆ ئەمریکا و لەگەڵ نوێنەرانی پرێمەرلیگ کۆبوونەتەوە سەبارەت بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی یارییەکان بۆ ئەمریکا.

بیرۆکی ئەنجامدانی یارییەکانی پرێمەرلیگ لە دەرەوە رەنگە کارێکی سەخت و شێتانە بێت چونکە زۆرێک لە یاریزانەکان تووشی فشاری دەروونی و ماندوو بوون دەبنەوە و بەمەش کێشەی زۆر بۆ یانەکان دروست دەبێت.

Fly Erbil Advertisment