غەزەل عەتر و گوڵاو بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ غەزەل مستەفا، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "عەتر و گوڵاو" بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "غەزەل مستەفا"، دەربارەی بڵاوکردنەوەی نوێترین گۆرانی خۆی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: گۆرانی "عەتر و گۆڵاو" لە تێکستی "حەمەسەعید ئیبراهیم"ـە و لە لایەن ئاریۆسەوە کاری میوزیکی بۆ کراوە، ڤیدیۆ کلیپەکەش لەلایەن ستافێکی پڕۆفیشناڵەوە بە بەشداری چەندین کچ و کوڕ کراوە.

گوتیشی: زۆر دڵخۆشم کە توانیومە نوێترین بەرهەمی خۆم بڵاوبکەمەوە، ئەوە جەژنانەی منە بۆ گوێگرە ئازیزەکانم، هیوادارم ئەو بەرهەمە نوێیەم بەدڵی هەموو گوێگرە ئازیزەکانم بێت و لەگەڵ ئەو گۆرانییەم کەیف و خۆشی بکەن.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ غەزەل مستەفا، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە. نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "عەتر و گوڵاو" بڵاوکردووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment