هۆی گرانبوونی مریشک ئاشکرا دەکرێت

مریشك
مریشك

 بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، نرخی مریشک لە هۆڵەکان بە دوو هەزار و 750 دینار دەفرۆشرێت، بەڵام ئەم نرخە کاتییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی حوزەیرانی 2024، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بوونی نەخۆشی زۆر بەتایبەتی نیوکاسڵ و ئای بی، زۆریی خواست لەسەر گۆشتی مریشک، گرانی نرخی جووچکە، ژمارەیەکی زۆر لەهۆڵەکان لە قۆناغی بەخێوکردنی جووچکەن لە ماوەیەکی نزیک بەرهەمیان دێتە بازاڕ .

هێمن سەید موراد گوتی، "ئەمڕۆ یەک کیلۆ مریشک لە هۆڵەکان بە دوو هەزار و 750 دینار دەفرۆشرێت، بەڵام ئەم نرخە کاتییە، بەپێی بە دواداچوونەکانمان دانانەوەی جوچکە زۆرە،  لە داهاتوویەکی نزیکدا مریشک هەرزانتر دەبێت".

گوتیشی، "گرانی مریشک لەو چەند ڕۆژەدا، کاریگەریی ئەوتۆی نابێت لەسەر بازاڕ و ئەم نرخە گونجاوە بۆ خاوەن پڕۆژەکان و بۆ هاووڵاتی، چونکە مریشکێکی پاک و تەندروست و فرێش بۆ هاووڵاتییان دابین دەکەن".

هەروەها دەشڵێت، "ئێمە لە بەڕێوەرایەتییەکەماندا چاودێریی پڕۆژەکان دەکەین لەژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکەماندان".

Fly Erbil Advertisment