ریال مەدرید شوێنگرەوەی تۆنی كرووسی دۆزییەوە

فلۆریان ڤێرتز ناوەراستكاری لیڤەركوزن لەگەڵ چابی ئالۆنسۆی راهێنەری لیڤەركوزن 2023 ـ 2024
فلۆریان ڤێرتز ناوەراستكاری لیڤەركوزن لەگەڵ چابی ئالۆنسۆی راهێنەری لیڤەركوزن 2023 ـ 2024

فلۆریان ڤێرتز ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایەر لیڤەرکۆزن بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا، هەردوو یانە ئیسپانیەکە رکابەرییەکی بەهێز لەسەر گواستنەوەی دەکەن.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دەیانەوێت فلۆریان ڤێرتز بكەنە شوێنگرەوەی تۆنی كرووس، لەم پێناوەیشدا توانیویانە لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە لەسەر گواستنەوەی ئەو ناوەراستكارە رێك بكەون بۆ ئەوەی هاوینی 2025 درێسی مێرنگی بپۆشێت.
مارکا لە هەمان کاتدا زانیاری دەستکەوتووە، پێدەچێت گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی بایەرلیڤەرکۆزن نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ بێت، بەڵام بەرپرسانی ریاڵ مەدرید رایانگەیاندووە، هیچ کێشەیەکیان لەسەر تێچووی گواستنەوەکە نابێت.
فلۆریان ڤێرتزی 21 ساڵان، ئەم وەرزە لەگەڵ لیڤەركووزن هەمووانیان شۆك كرد، بەوپێیەی نازناوی بۆندزلیگا و جامی ئەڵمانیای بردەوە و تیپەكەشیان گەیشتە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ.
بە گوێرەی ئەو شیكارییەی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاوی كردووەتەوە ڤێرتز یەك هەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی ببێتە بەهێزترین بەربژێری بردنەوەی باڵۆن دۆر ئەویش لە رێگەی یۆرۆی 2024 كە بڕیارە لەسەر خاكی ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت، ئەگەر ئەم یاریزانە بتوانێت نازناوەكە لەگەڵ مانشافتەكان بباتەوە ئەگەری بردنەوەی باڵۆن دۆری زۆر زیاتر دەبێت.

تۆنی كرووس و فلۆریان ڤێرتز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
تۆنی كرووس و فلۆریان ڤێرتز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
.
.

 

Fly Erbil Advertisment