رۆژگار جەعفەر: ئەو کوردانەی بە ڤیزای ساڵی هاتوونەتە مەککە دوور دەخرێنەوە

مەککە
مەککە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی شاندی حاجییانی کوردستان بۆ شاری مەککە ئاشکرای دەکات، ئەوانەی بە ڤیزای ساڵی هاتوونەتە مەککە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، دوور دەخرێنەوە.

رۆژی یەکشەممە (9ـی حوزەیرانی 2024)، رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شاندی حاجییانی کوردستان بۆ شاری مەککە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هێزەکانی ناوخۆی وڵاتی سعوودیا نزیکەی 64 هەزار کەسییان لەوانە لە مەککە دوور خستەوە کە بە ڤیزای ساڵیی بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج هاتبوونە نێو مەککە.

رۆژگار جەعفەر ئاشکرای دەکات، لەنێو ئەو 64 هاووڵاتییەی دوور خراونەتەوە، کوردیش هەن کە بە ڤیزای ساڵیی هەوڵیانداوە بێنە نێو مەککە، بەڵام ئەوان دەستگیر ناکرێن چونکە ڤیزایان هەیە، تەنها دوور دەخرێنەوە.

تەوفیق ڕەبیعە، وەزیری حەجی سعوودییە ڕایگەیاند، "نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار حاجی لە سەرتاسەری جیهانەوە گەیشتوونەتە سعوودییە، لە گەشتەكاندا ئاسانکارییان بۆ كراوە و دڵنیاییان پێ دراوە، ئەوان لە بارودۆخێکی تەندروستی نایاب دان و ڕێوشوێنەكان جێگەی ڕەزامەندی حاجیانە.

وەزیری حەجی سعوودییە ئاشکرای دەکات، هێزە ئەمنییەکان بەر لە دەسپێکردنی مەراسیمەکان، 300 هەزار کەسیان لەوانە لە مەککە دوور خستەوە کە بۆ فەریزەی حەج تۆمار نەکرابوون.

Fly Erbil Advertisment