ڤۆن دێرلاین: خەڵک ئەورووپایەکی بەهێزیان دەوێت
ئورسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، سەرباری هەڵکشانی دەنگی
ڕاستڕەو و چەپە توندڕەوەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، بەڵام هێشتا پارتی ناوەڕاست زۆرینەی بەدەست هێناوەتەوە، ئەمەش مانای وایە خەڵک ئەورووپایەکی بەهێزیان دەوێت.
ئورسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، سوپاسی دەنگدەرانی ئەورووپا دەکەم بۆ بەخشینی متمانەیان بە ئێمە، پارتی ناوەڕاست بەگوێرەی ئامارەکان هێشتا زۆرینەیە ئەمەش هۆیەکە بۆ سەقامگیریی و ئەورووپایەکی بەهێز. بەڵام پارتە ڕاستڕەو و چەپڕەرەوە توندڕەوەکان پشتیوانییەکانیان لە هەڵبژاردنەکاندا زیادی کردووە.
ئورسولا ڤۆن دێرلاین، ئاماژەی بەوەشدا، هەردەم ئامانجمان ئەوەبووە زۆرینەی پەرلەمانی لە خزمەتی سەقامگرییی ئەورووپا بەکار بهێنین، ئێمە لەگەڵ ئەورووپاین، لەگەڵ ئۆکرانیاین هەروەها لەگەڵ یاساداین.
سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا دەشڵێت: چواردەورمان کێشە و ئاڵنگارییە، هەوڵی لاوازکردنی ئەورووپا دەدرێت، بەڵام هەرگیز ڕێگە بەوە نادەین.
لە نێوان 6 بۆ 9ـی حوزەیرانی 2024، زیاتر لە 370 ملیۆن کەس لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، بەشداریی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەورووپایان کرد.
بە پێی یاسای هەڵبژاردنی یەکێتیی ئەورووپا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا هەموو پێنج ساڵ جارێک لە 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئیسپانیا:
پارتی گەلی ئەورووپا %36.1ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئەڵمانیا:
هاوپەیمانی کریستیانەکان: %29.5ـی دەنگەکان
پارتی سەوز: %12ـی دەنگەکان
پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی: %14ـی دەنگەکان
پارتی چەپ: %2.8ـی دەنگەکان
پارتی جێگرەوە لەپێناو ئەڵمانیا: %16.5ـی دەنگەکان
پارتەکانی دیکە: %14.7ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە هۆڵەندا:
پارتی نوێکردنەوە: %22.6ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئیتالیا:
پارتی ناسنامە و دیموکراسی: %30ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە یۆنان:
پارتی گەلی ئەورووپا: %38.1ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە کرواتیا:
پارتی گەلی ئەورووپا: %50ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە دانیمارک:
پارتی نوێکردنەوە: %26.7ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە فەرەنسا:
پارتی ناسنامە و دیموکراسی: %37ـی دەنگەکان
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە ئەرووپا پارتە ڕاستڕەوەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.