یەکێتیی زانایان بۆ حاجییانی كورد: قوربانیی له ڕێگه‌ی بریكاره‌وه له كوردستان بكه‌ن

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامێکدا داوا دەکات حاجییانی کورد به لەبەرچاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەتی هه‌رێمی كوردستان، قوربانییەکانیان لە ڕێی بریكار (وەکیل)ـەوە لە کوردستان ئەنجام بدەن.
ڕۆژی دووشه‌ممه 10ـی حوزه‌یرانی 2024، یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێکدا داوا دەکات حاجییانی کورد به لەبەرچاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەتی هه‌رێمی كوردستان، قوربانییەکانیان لە ڕێی بریكار (وەکیل)ـەوە لە کوردستان بكه‌ن.
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ئاماژه‌ی به فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كردووه له باره‌ی سه‌ده‌قه و به‌خشینه‌وه كه هانی موسڵمانان ده‌دات سه‌ده‌قه و چاكه بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ژاران، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سانی نزیكیش بیكه‌ن دوو جار بۆیان ده‌نووسرێت جارێكیان سه‌ده‌قه‌یه و جارێكی دیكه‌یش به‌جێهێنانی ئه‌ركی خزمایه‌تی (سیله‌ی ڕه‌حم)ـه، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت "الصدقةُ على المسكينِ صدقةٌ وعلى ذي الرَّحِمِ ثِنْتَانِ صدقةٌ وصِلَةٌ."
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "بەو پێیەی ئێستا لەناو ڕۆژانی مانگی زیلحیجەداین و خەڵک بەرەو ئامادەکاری جەژن دەڕوات و خوشک برا حاجییەکانمان نزیک دەبنەوە لە مەوسیمی حەج، ساڵانەش لەبەر پابەندی ئایینی؛ خەڵکێکی زۆر سوننەتی قوربانی ده‌كه‌ن کە خێر‌و سوننەتێکی گەورە و بەدەمەوەچوونی فەرمانی خوای گەورەیە."
ده‌شڵێت "لەو سۆنگەوە داوا لە برا حاجییەکانمان دەکەین بە لەبەرچاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت و بواری ئابووریی ناوخۆیی، هەوڵ بدەن قوربانییەکان لە کوردستان ئەنجام بدەن، چونکە لە ڕووی شەرعەوە هیچ گرفتێك لەوەدا نییە قوربانی لە ڕێی بریكاره‌وه لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خزم و کەسوکار و خەڵکی هەژار لە ڕۆژانی جەژن دڵخۆشتر ببن و بەرەکەت و ئاوەدانی پتر بکەوێتەوە."