فەرەنسا له بواری دانانی سیسته‌مێكی به‌هێزی به‌رگریی شارستانیی هاوئاهەنگیی لەگەڵ کوردستان دەکات
جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر پرسی دانانی سیسته‌مێكی به‌هێزی به‌رگریی شارستانیی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر و بره‌ودان به توانای مرۆیی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی تاوتوێ دەکات
دووشه‌ممه (10ـی حوزەیرانی 2024)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لەگەڵ ریچه‌رد رۆدۆڵف جێگری كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، تاووتوێی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کراوە له بواری دانانی سیسته‌مێكی به‌هێزیی به‌رگریی شارستانیی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر و بره‌ودان به توانای مرۆیی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی.
لەبەرامبەردا پارێزگاری هه‌ولێر پاڵپشتی پارێزگای هه‌ولێری بۆ شاندی كونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر نیشانداوە و ئاماژه‌ی به كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ریی بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر و دروستبوونی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان و لافاو كردووە، ئومێدی کردووە هه‌رێمی كوردستان سوود له ئه‌زموونی فه‌ره‌نسا له‌م بواره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌رییانه وه‌ربگرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە،پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو ئاماده‌ییه‌كانی بۆ پشتگیریی پڕۆژه سوودبه‌خشه‌كانی وڵاتان و ئاژانسه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نیشاندا، كه سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان به گشتیی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له بازاڕه میللییه‌كان و سووتانی ده‌غڵ و دانی جووتیاران كرد كه كاریگه‌ریی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گرنگیی بوونی سیسته‌مێكی به‌هێز و پێشكه‌وتووی به‌رگریی شارستانیی كرد.
ڕۆژی دووشەممە (6ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاری قەیسەریی هەولێرڕایگەیاند، کاسبکارانی بازاڕەکەم دڵنیا کردەوە کە درێخى ناکەین لە نۆژەنکردنەوە و یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داواشی لە دوکانداران و کاسبکار و هاووڵاتییان بەگشتیی کرد کە ڕێکارەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی چیتر ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دووبارە نەبنەوە.