سعوودیه.. گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه بۆ سه‌ر 20 زمانی جیهانیی وه‌رده‌گێڕدرێت

وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ خزمه‌تی حاجییان و لێكگه‌یشتنی زیاتری نێوان مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌تی باوه‌ڕداران له میانی به‌ڕێوه‌چوونی سرووته‌كانی حه‌ج، سعوودیه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ وه‌رگێرانی گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه بۆ سه‌ر چه‌ند زمانێك و ملیارێك كه‌س لێی سوودمه‌ند ده‌بێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه 10ـی حوزه‌یرانی 2024، عه‌بدولڕه‌حمان سوده‌یس، سه‌رۆكی كاروباری ئایینی له مه‌ككه و مه‌دینه ڕایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رگێڕانی گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه بۆ سه‌ر 20 زمانی زیندووی جیهان ته‌واو كردووه.
ناوبراو ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا یه‌ك ملیار كه‌س سوودمه‌ند ده‌بن، كه ئه‌مه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی مێژووییه و بۆ یه‌كه‌م جاره له ئاستێكی پێشكه‌وتوودا جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆكی كاروباری ئایینی سعوودیه له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مه‌به‌ست له وه‌رگێڕانی گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه بۆ سه‌ر 20 زمانی جیهانیی، بڵاوكردنه‌وه‌ی لێبوورده‌یی ئایینی ئیسلام و به‌ها باڵا و مرۆیی و بهزهییهكانیهتی بۆ مرۆڤایه‌تی.