کۆمپانیایەکی گەیاندن لە بەرامبەر دانانی تاوەرەکانی باخچەیەک لە گەرمیان دروستدەکات

کۆلێژی زانست لە گەرمیان
کۆلێژی زانست لە گەرمیان

وەک قەرەبووکردنەوەیەک لەبەرامبەر دانانی تاوەرەکانی، کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی گەیاندن لە گەرمیان بە دروستکردنی باخچەیەک پابەند دەکرێت.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بڵاوی کردووەتەوە، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان وەک قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕووبەرەی کە پێویستە سەوز بکرێت لە کاتی ڕەزامەندی ژینگەیی بۆ تاوەرەکانی گەیاندن، کۆمپانیای فاست لینک تلیکۆمی بۆ خزمەتگوزاریی گەیاندن پابەند کرد بە دروستکردنی باخچەیەک بە تێچووی 16 ملیۆن دینار وەک پڕۆژەی (لەبری سەوزکردن) لە بەردەم کۆڵێژی زانست لە زانکۆی گەرمیان.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پڕۆژەیە بەهاوکاریی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان ئەنجامدراوە و پڕۆژەی (لە بری سەوزکردن)ـیش بەردەوامی دەبێ.

Fly Erbil Advertisment