بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان: هەر قوتابییەک بەناو و کۆدی خۆی پرسیاری دەخرێتە بەردەست

نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان
نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای دەکات، بەتەکنیکی نوێ ئەزموونەکانی پۆلی دوانزەیی ئامادەیی بەڕێوەدەبەن، بەشێوەیەک هەر قوتابییەک بەناو و کۆدی خۆی پرسیارەکانی دەخرێتە بەردەست.

چوارشەممە (12ـی حوزەیرانی 2024)، نورەدین عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، تەواوی ئامادەکارییان بۆ تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بە بەشەکانی زانستیی و وێژەیی و پیشەیی کردووە، بۆ سەرخستنی پرۆسەکەش وەزارەتەکانی گواستنەوە و گەیاندن، ناوخۆ، ئاسایش، خوێندنی باڵا،  کارەبا هاوکاریی تاقیکردنەوەی قوتابیان دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان ئاماژەی بەوە کرد، ئەو قوتابخانانەی کە لە سنووری سلێمانی بایکۆتیان کرد، بەشێکیان قوتابیانی پۆلی دوانزەیان لە خوێندن بێبەش نەکرد، دەشڵێت، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کاتەی لێیان ڕۆیشتووە، بەشێکی پرۆگرامەکانی خوێندنیان بۆ قوتابیانی تەواوی کوردستان کەم کردەوە، گوتی، دوای ئەو ماوەی کە بۆمان دیاری کردن بۆ خوێندن، توانیان خوێندنەکەیان تەواو بکەن.

نورەدین عوسمان گوتی، گۆڕانکاریی لە شێوازیی سیستەمی تاقیکردنەوە کراوە، لەگەڵ ئەوەش هەوڵدراوە کوالێتیی پرسیارەکان بەجۆرێک بێت کە پرسیاری ڕەنگاوڕەنگی تێدا بێت بۆ ئەو بابەتانەی کە وێنەی تێدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا کوالێتی پرسیارەکان لەسەر شێوازێکی نوێ چاپ دەکرێت، بەشێوەیەک هەر قوتابییەک ئەو پرسیارەی کە بۆی دێت ناو و کۆدی خۆی لەسەرە، لەگەڵ ئەوەی 26 جۆر پرسیار دەچێتە نێو هەر هۆڵێکی تاقیکردنەوە، هاوکات دوو ئامێری نوێ بە کوالێتی زۆر باش پەڕەی تاقیکردنەوەی قوتابیان پشکنین دەکەن.