ئۆپێك نزیكه له سازان
.jpg)
K24 - ھەولێر
ئه‌مینداری رێكخراوی ئۆپیك، رایگه‌یاند، هه‌ست به سازانی زیاتر ده‌كرێت له نێوان وڵاتانی نه‌وت فرۆشی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، بۆ جێگیركردنی نرخی نه‌وت.
مەحه‌مه‌د باركیندوو ئەمینداری رێكخراوی ئۆپیك رایگه‌یاند، ئێستا هه‌ست به بوونی سازان و تێگه‌یشتن له نێوان نه‌وت فرۆشه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك ده‌كات بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر و پێکەوە كاركردن بۆ راگرتنی باڵانسی بازاڕ و جێگیركردنی نرخی نه‌وت.
ئه‌مینداری ئۆپیك ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ئێستای رێكخراوه‌كه‌ی گرت و رایگه‌یاند، سیاسه‌تی ده‌ستوه‌رنه‌دان له بازاڕ كه له‌لایه‌ن ئۆپیكه‌وه په‌یڕه‌وكرا گه‌یاندینه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر ناكۆكی گه‌وره له نێوان سعوودییه و ئێران هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو ئه‌و رێكخراوه نه‌یتوانی خستنه‌بازاڕی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه.