شادمان محەممەد: دوورکەوتنەوەی کۆمەڵێک ئاوازدانەری گەورە وای کرد ئێمە ئاوازی وڵاتانی تر بەکار بهێنین

میوزیکژەن شادمان محەممەد، دەڵێت: خەریکی نووسینی کتێبێکم سه‌باره‌ت بە تێڕوانینێکی نوێ له بابه‌ت ڕیتم بۆ یه‌کێک له ئامێره ڕیتمییە میوزیکییەکان
میوزیکژەن شادمان محەممەد، لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کوردستان24، باسی کار و چالاکییەکانی خۆی دەکات و تیشک دەخانە سەر پڕۆژەی داهاتووی خۆی و دەڵێت، خەریکی نووسینی کتێبێکم سه‌باره‌ت بە تێڕوانینێکی نوێ له بابه‌ت ڕیتم بۆ یه‌کێک له ئامێره ڕیتمیە میوزیکییەکان.
ئەو میوزیکژەنە باسی کار و چالاکییە هونەرییەکانی خۆی دەکات و دەڵێ: له ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه ده‌ستم به فێربوونی میوزیک کردووه و میوزیکم له ماڵی خۆماندا بەهۆی برا گه‌وره‌که‌مه‌وه ناسی، چونکه ئه‌و ژه‌نیار بوو و یه‌کێک بوو له ڕێنیشانده‌ره گرنگه‌کانی ژیانم له‌و بواره‌دا. ئێستەش هه‌ر خۆم به فێرخواز ده‌زانم که وه‌کو زه‌ریایه‌کی فراوان و پاک وایه که هیچ کات ته‌واو نابێت.
ئەو میوزیکژەنە باس لە هەژاربوونی میوزیکی کوردی دەکات و گوتی: میوزیکی کوردی هه‌ژار نییه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هۆ هه‌ن که وایان کردووه میوزیکی کوردی هه‌ژار ده‌ربکه‌وێت، له‌م سه‌رده‌مەدا یه‌کێک له‌و هۆیانه ئەوەیە کە ئێمه میوزیکی کرمانجی و هه‌ورامیمان هه‌یه، ئێمه مۆرکی میوزیکی گه‌رمیانمان هه‌یه و به ڕاستی زۆر زۆرن، من ناتوانم ناوی هەموویان بهێنم. هیوادارم ئه‌گه‌ر ناوی کومهڵێکم نه‌هێناوە، ئەوە زوڵم نییە کەمن دەیکەم، بەڵکو بەڕاستی ناتوانم ناویان بهێنم، چونکە نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌ک و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و شێوازانه به شێوازی فه‌رمی تا ئیستاش به‌رده‌ست نییه.
ئاماژەی بەوەش کرد، هۆیەکی دیکه له ئاوازداناندا بێده‌نگ بوونی کۆمه‌ڵێک له هونهرمەنده گهورهکانە وه‌کو هونهمەند زیاد ئەسعەد، که بەڕاستی بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی له ناو هونه‌ری ئاواز و میوزیکی کوردی درووست کرد و ئه‌گه‌ر هونهرمەندی گه‌وره ساڵێک ته‌نانه‌ت دوو به‌رهه‌میان هەبێت، ئەوا دەکرێ بڵێین که بۆشاییه‌که پڕ ده‌بێته‌وه و گرنگییەکی تایبه‌تی خۆی دەبێت. ئەو بۆشاییەی کە کۆمەڵێک هونەرمەند لەدونیای هونەریدا دروستیان کرد، لەرووی ئاوازدانانەوە بووە هۆی ئەوەی کە ئێمە پەنا ببەینە بەر میوزیکی وڵاتانی تر. بەداخەوە کەوایە، بەڵام ئەوەی ڕاستییە کە باسی لێوە دەکەم.
دەربارەی تایبەتمەندی ئەو ئامێرەی کە دەیژەنێت، ئەو میوزیکژەنە گوتی: من ئامیری درامز "درامس" و پارکێشن و که‌مان ده‌ژه‌نم، ئه‌گه‌ر باسی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ئامێرانه بکەم له‌وانه‌یه چەندین ڕوژ کاتم پێویست بێت تا بتوانم باسیان بکه‌م، چونکه هه‌ر یه‌کێک له‌و ئامێرانه دونیا و هه‌ست و ڕۆحێکی جیاوازیان هه‌یه، چ له ته‌کنیک چ له ئاواز چ له میلۆدی و چ له‌و ناوچه جیاوازانه‌ی که لێوه‌ی هاتوون.
گوتیشی: سه‌باره‌ت به مۆرکی ڕه‌سه‌نایه‌تی کوردی، ئێمه هۆکانی سه‌رده‌م و نه‌مانی په‌یوه‌ندیی ڕۆحی و کومه‌ڵایه‌تی و هاتنه ناوه‌وه‌ی ئەقڵی بازرگانی و ناشاره‌زا بوون له پایه و بنه‌ماکانی میوزیک هه‌ر له بابه‌تی میوزیکالیته و سینوریتە، من بۆیە زیتر باسی ڕۆح دەکەم، چونکه به‌راستی پێم وایه که میوزیک خوراکی ڕۆحه و به دڵنیاییەوه پێشتر ڕۆحێک بوونی هه‌بووه که ئامانج و مه‌رامێکی ماددی له پشتدا نه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا سهردهمەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
ئەوەشی خستەڕوو: ته‌کنه‌لۆجیا تا ئاستێک هه‌م سوودی گه‌یاندووه و هه‌م زیان، چونکه پێشتر کاتێک سه‌رقاڵی دروستکردنی ئه‌لبومێکی میوزیکی ده‌بووی، ئەوا به چه‌ندین قۆناغ و فلته‌ری خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌بوو و دواتر ده‌که‌وته به‌رده‌ستی گوێ‌گران، به‌ڵام ئێستا زۆر به ئاسانی هه‌ر له ماڵی خۆتدا ده‌توانی تراکێک به‌رهه‌م بهێنیت و بڵاویشی بکهیتهوە.
شادمان محەممەد، تەمەنی 27 ساڵە و خه‌ڵکی هەڵەبجەی شەهیدە و ئێستە له سلێمانی ده‌ژی، یەکێکە لە میوزیکژەنە گەنجە دیارەکان و کار لەسەر ئامێرە ڕیتمییە نوێیەکان دەکات.