ڕێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی کوردستان دابەزیوە

وێنەیەکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
وێنەیەکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)

ڕێژەی گەشەی هەڵاوسان لە هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردوو بۆ 3.4٪ دابەزیوە و کەمترین ڕێژەی گەشە لە هەولێر بووە بە 2.4٪.

بە گوێرەی راپۆرتی ساڵانەی دەستەی ئاماری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە حوزەیرانی 2024 بڵاوکراوەتەوە، ڕێژەی گەشەی هەڵاوسان لە هەرێمی کوردستان بە گوێرەی بەراوردی هەر ساڵێک لەگەڵ ساڵی پێشووتر، لە ساڵی 2023 بە نزمترین ئاست لە دوای ساڵی 2020 گەشەی کردووە، بە جۆرێک لە 2023 بەراورد لەگەڵ 2022 بە 3.4٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، لە کاتێکدا لە 2021 بە 7.5٪ و لە ساڵی 2022 بە 7.1٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، لە 2020دا بە 0.5٪ گەشەکردنی بەخۆیەوە بینی بوو.

کەمترین گەشەی ڕێژەی هەڵاوسان لە هەولێر بووە بە 2.4٪، دوای ئەویش دهۆک بە 3.8٪ و سلێمانی بە 4.5٪.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی دەستەی ئامار، پێکهاتە خەرجی خێزان لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 بەم شێوەیە بووە:

خواردن و خواردنەوە نا کهولییەکان: 7.8٪

خواردنەوەی کهولییەکان و تووتن: 9.7٪

جلوبەرگ و پێڵاو : 7.4٪

کرێی خانوو، سووتەمەنی، کارەبا: 7.2٪

پێداویستییەکانی ناوماڵ و چاککردنەوە: 7.9٪

تەندروستی: 9٪

گواستنەوە: 8.4٪

پەیوەندییەکان: 8٪

رۆشنبیری: 8.3٪

پەروەردە: 8.3٪

چێشتخانەکان: 8.2٪

کاڵاو خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان: 10.4٪