لاوەند مەموندی: یەکەم گەشتی هەولێر – لەندەن بەبێ گرفت بوو

K24 - هەولێر:
سەرۆكی یەكێتیی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و گەشتیاریی لە هەرێمی كوردستان، دەڵێت: کردنەوەی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی هەولێر- لەندەن، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا لە بواری بازرگانیی بەهێزتر دەکات. ئاماژەی بەوەدا، هەوڵ دەدەن هەفتانە بە لایەنی کەمەوە سێ گەشتی ڕاسەخۆی هەولێر- لەندەن هەبێت.
لاوەند مەموندی، سەرۆكی یەكێتیی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و گەشتیاریی لە هەرێمی كوردستان، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر23ـی کوردستان24ـدا گوتی: کردنەوەی هێلی ئاسمانی ڕاستەوخۆی هەولێر – لەندەن وایکرد هەولێر بچێتە ئاستێکی دیکەوە، بە هەموو شێوەیەک کار دەکەین هەولێر بکەینە بە ناوەندێکی ترانزێت.
سەرۆكی یەكێتیی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و گەشتیاریی لە هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، کردنەوەی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی هەولێر- لەندەن، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا لە بواری بازرگانیی بەهێزتر دەکات، هەورەها لە ڕووی سیاسییەوەش پەیوەندییەکانی نێوانیان پەرە دەسێنێت.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، کار دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن هەفتانە بە لایەنی کەمەوە سێ گەشتی راسەخۆی هەولێر- لەندەن هەبێت، هەروەها ئەمڕۆ یەکەم گەشتی هەولێر- لەندەن بێ کێشە ئەنجام درا. لاوەند مەموندی ئاماژەی بەوە دا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە سیستەمێکی زۆر جیهانیی مامەڵە لەگەڵ فڕۆکەخانەی لەندەن دەکات.
ڕۆژی هه‌ینی (14ـی حوزه‌یرانی 2024) ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌نی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه بۆ پێشخستنی بواری فڕۆكه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌نجامیشدا دواجار توانیویانه له ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی عێراقییه‌وه گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئە‌حمه‌د هۆشیار باسی له‌وه‌ش كرد، داوایان له به‌ریتانیا كردووه بۆ ماوه‌ی داهاتوو هێڵێكی ئاسمانی به‌ریتانی بتوانێت گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست پێ بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر هه‌روه‌ها گوتیشی، "له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به ڤیزای ساخته له هه‌ولێره‌وه بچێته به‌ریتانیا، له لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ڕێككاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".