ئەڵمانیا بە زنجیرەیەك ریكۆرد دەستی بە یۆرۆی 2024 كرد

خۆشحاڵی كای هاڤێرتز و تۆنی كرووس دوای گۆڵی سێیەمی ئەڵمانیا لە رێگەی هاڤێرتز. 14/6/2024
خۆشحاڵی كای هاڤێرتز و تۆنی كرووس دوای گۆڵی سێیەمی ئەڵمانیا لە رێگەی هاڤێرتز. 14/6/2024

لە یاریی كردنەوەی یۆرۆی 2024، ئەڵمانیا گۆڵبارانی سكۆتلاندای كرد، مانشافتەكان زنجیرەیەك ریكۆردیان تۆمار كرد، جەمال موسیالا بە پیاوی یارییەكە دیاریكرا.
لە شاری میونشن لە یاریگەی ئالیانز ئارینا هەڵبژاردەی ئەڵمانیای میواندار، رووبەڕووی سكۆتلەندا بووەوە، لە خولەكی 10 فلۆریان ڤێرتز ناوەراستكار و مایسترۆی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا شرینی گۆڵەكانی مانشافتەكانی بڕی و یەكەمین گۆڵی یۆرۆی 2024ـی تۆمار كرد.
پاشان لە خولەكی 19 جەمال موسیالا گۆڵی دووەمی ئەڵمانیای تۆمار كرد، بەمەش بووە یەكەمینجار لە مێژوودا دوو یاریزانی خوار تەمەن 22 ساڵ (موسیالا و ڤێرتز ) ساڵ لە یەك یاریی یۆرۆ گۆڵ تۆمار بكەن.
لە خولەكی 44 ڕایان پۆرتیوس یاریزانی هەڵبژاردەی سكۆتلاندا كارتی سووری بەڕوویدا بەرز كرایەوە.
پێش ئەوەی ناوبژیوان فیكەی كۆتایی نیوەی یەكەم لێ بدات كای هاڤێرتز بە لێدانی پێناڵتی گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای تۆمار كرد.
لە نیوەی دووەم، ئەڵمانیا فشارەكانی زیاتر كرد و لە خولەكی 68 نیكلاس فولكرۆگ لەگەڵ هاتنە نێو یاریگە یەكسەر گۆڵی چوارەمی ئەڵمانیای تۆمار كرد.
دواتر لە خولەكی 87، ئانتۆنیۆ رۆدیگێری بەرگریكاری ئەڵمانیا گۆڵێكی بەهەڵە لە خۆیان تۆمار كرد، بەڵام ئێمری جان یاریزانی ئەڵمانیا بە تۆماركردنی گۆڵی پێنجەمی وڵاتەكەی وەڵامی سكۆتلاندای دایەوە، بەمەش یارییەكە بە ئەنجامی 5 ـ 1 لە بەرژەوەندی مانشافتەكان كۆتایی هات.

.
.