کونسوڵخانەی ئەمەریکا: شوێنەوارەکان گەواهیدەری مێژوو و کەلتووری زیندوو و هەمەڕەنگی هەرێمی کوردستانن

پامێلا هاک کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا بە وەکالەت، لە سەردانی دەروازەی بادینانـی  ئامێدی
پامێلا هاک کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا بە وەکالەت، لە سەردانی دەروازەی بادینانـی ئامێدی

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، شوێنەوارەکان گەواهیدەری مێژوو و کەلتووری زیندوو و هەمەڕەنگی هەرێمی کوردستانن.

15ـی حوزەیرانی 2024، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر بڵاوی کردەوە، پامێلا هاک کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا بە وەکالەت، سەردانی پرۆژەی (دەروازەی بادینان)ـی لە ئامێدی کرد، ئەو پرۆژەیە 750 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.

کونسوڵخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە، پامێلا هاک لەچورچێوەی سەردانی بۆ پرۆژەی دەروازەی بادینان، سەردانی چەند شوێنەوارێکی کەلەپووری کەلتووریی دیکەی ناوچەکەی کرد، دەشڵێت، شوێنەوارەکان گەواهیدەری مێژوو و کەلتووری زیندوو و هەمەڕەنگی هەرێمی کوردستانن.

لەچوارچێوەی سەردانەکەدا، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بە وەکالەت، لەگەڵ بەرپرسانی یەکەی ئیداریی ئامێدی کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار بە سەقامگیریی و گەشەسەندنی پارێزگای دهۆک.

دواتر، پامێلا ھاک،کونسوڵی گشتی بەوەکالەت سەردانی پڕۆگرامی فێرکردنی زمانی ئینگلیزیی ناسراو بە (Access)ـی لە شارۆچکەی شێخان کرد ، وەک کونسوڵخانە ئاماژەی بۆ کردووە، ئەم پڕۆگرامەی فێرکردنی زمانی ئینگلیزیی بۆ ماوەی دوو ساڵ کۆرسەکانی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لە دوای دەوام و لە ڕۆژەکانی کۆتایی ھەفتە بەڕێوەدەچن بەمەبەستی بەھێزکردن و زیادکردنی دەرفەتەکانی بەدەستھێنانی کار دوای دەرچوونییان، پێشکەش بە قوتابیانی ئامادەیی ناوچەکە دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment