له سه‌ده‌یه‌كدا 15 گوتاربێژ گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یان له مزگه‌وتی نه‌مره خوێندووه‌ته‌وه
له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌دا، 15 گوتاربێژ گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یان له مینبه‌ری مزگه‌وتی نه‌مره له كێوی عه‌ره‌فات خوێندووه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له گوتاربێژه‌كانیش ماوه‌ی زیاتر له 30 گوتاری ئه‌و ڕۆژه‌ی خوێندووه‌ته‌وه.
گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه كه ئه‌م ساڵ ده‌كه‌وێته 15ـی حوزه‌یران، یه‌كێكه له گوتاره گرنگه‌كان كه حاجییان به جیاوازی ڕه‌گه‌ز، كولتوور، زمان و ڕه‌نگییانه‌وه له نۆی مانگی زیلحیججه‌دا له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه ده‌وه‌ستن و به ده‌م نزاوه له خوا ده‌پاڕێنه‌وه.
گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه بۆ ئه‌م ساڵ كه له لایه‌ن ماهیر معێقلی خوێندرایه‌وه، بۆ سه‌ر 20 زمانی جیهانی وه‌رگێڕدراوه.
له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا 15 گوتاربێژ گوتاری ئه‌م ڕۆژه‌یان خوێندووه‌ته‌وه، كه محه‌ممه‌د عه‌بدوللـه‌تیف عه‌بدولوه‌هاب به فه‌رمانی شا عه‌بدولعه‌زیز عه‌بدولڕه‌حمان یه‌كه‌م كه‌س بوو له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی سێیه‌می سعوودیه له ساڵی 1925ـدا گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ی خوێنده‌وه.
عه‌بدولعه‌زیز عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ، موفتیی گشتیی سعوودیه به خوێندنه‌وه‌ی 34 گوتار له‌م ڕۆژه‌دا و له ماوه‌ی 34 ساڵی وه‌رزی حه‌جدا، زۆرترین گوتاری خوێندووه‌ته‌وه. دوای ئه‌ویش عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن ئال شێخ دێت به خوێندنه‌وه‌ی 25 گوتار.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا ئال شێخ، عه‌بدولعه‌زیز عه‌بد عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن ئال شێخ، ساڵح محه‌ممه‌د حیدان، عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولعه‌زیز سوده‌یس، سه‌عد ناسر شه‌یری، حوسێن عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ئال شێخ، عه‌بدوڵڵا سه‌لمان مونیع، به‌نده‌ر عه‌بدولعه‌زیز بله‌یله، محه‌ممه‌د عه‌بدولكه‌ریم عیسا، یوسف محه‌ممه‌د سه‌عید گوتاریان له‌و ڕۆژه‌دا خوێندووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م ساڵیش ماهیر حه‌مه‌د معێقڵی گوتاره‌كه‌ی خوێنده‌وه.
له گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا جه‌خت له بنه‌ماكانی برایه‌تیی، لێبوورده‌یی، ئاشتیی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و هاریكاریی و دووركه‌وتنه‌وه له ڕقه‌به‌ری و فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌یه‌كی ئیمانیی و ڕووحانی به‌هێزكردنی به‌ها ئایینیی و مرۆییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 10ـی حوزه‌یرانی 2024، عه‌بدولڕه‌حمان سوده‌یس، سه‌رۆكی كاروباری ئایینی له مه‌ككه و مه‌دینه ڕایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رگێڕانی گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه بۆ سه‌ر 20 زمانی زیندووی جیهان ته‌واو كردووه.
ناوبراو ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا یه‌ك ملیار كه‌س سوودمه‌ند ده‌بن، كه ئه‌مه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی مێژووییه و بۆ یه‌كه‌م جاره له ئاستێكی پێشكه‌وتوودا جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆكی كاروباری ئایینی سعوودیه له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مه‌به‌ست له وه‌رگێڕانی گوتاری ڕۆژی عه‌ره‌فه بۆ سه‌ر 20 زمانی جیهانیی، بڵاوكردنه‌وه‌ی لێبوورده‌یی ئایینی ئیسلام و به‌ها باڵا و مرۆیی و به‌زه‌ییه‌كانیه‌تی بۆ مرۆڤایه‌تی.