داعش ژماره‌يه‌ك كرده‌وه‌ى خۆكوژى دژى يه‌په‌گه ئه‌نجامدا
چه‌كدارانى داعش پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا له رێگه‌ى كرده‌وه‌ى خۆكوژى توانيويانه زيانى گيانى له هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان بده‌ن.

K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى داعش پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا له رێگه‌ى كرده‌وه‌ى خۆكوژى توانيويانه زيانى گيانى له هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان بده‌ن.
كه‌ناڵى ئه‌عماقى سه‌ر به داعش بڵاويكرده‌وه، له سێشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه ژماره‌يه‌ك كرده‌وه‌ى خۆكوژيان له دژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه ئه‌نجامداوه.
كه‌ناڵه‌كه پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌شى كردووه، كه له ئاكامى ئه‌و كرده‌وانه زيانى گيانى به‌ر هێزه‌كانى يه‌په‌گه كه‌وتووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، له رێگه‌ى بۆمبه چێندراوه‌كانيشه‌وه له ناوچه‌كانى منبج و به‌نداوى فاروق و شه‌دادى ژماره‌يه‌ك گه‌ريلاى يه‌په‌گه گيانيان له‌ده‌ستداوه.