لە بەغدا سوننە بەبێ شیعە کردیانە جەژن

K24 - بەغدا:
قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه مه‌زهه‌بییه‌كانی نێوان سوننه و شیعه له عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ته‌نانه‌ت واده‌ی جه‌ژن و بۆنه ئاینییه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه دیاری ناكه‌ن، ئه‌مڕۆش سوننه مه‌زهه‌به‌كانی شاری به‌غدا به‌بێ به‌شداری شیعه رێوڕه‌سمی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانیان ئه‌نجامدا.
مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانییه له به‌غدا، سوننه مه‌زهه‌به‌كانی ئه‌و شاره به‌بێ به‌شداری مه‌زهه‌بی شیعه رێوره‌سمی نوێژی جه‌ژنی قوربان تێیدا به‌ڕێوه ده‌بن، كه پێشبینی ده‌كرێت لای شیعه‌كان سبه‌ی جه‌ژن بێت. پێشنوێژی ئه‌و مزگه‌وته‌ش نزا بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكی نێوان موسڵمانان ده‌كات.
به‌شار مه‌شهه‌دانی، پێشنوێژی مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی گوتی: "ئێمه زۆر دڵخۆشین به جه‌ژن، له‌خودا ده‌پاڕێینه‌وه مردووی هه‌موو لایه‌ك به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و سه‌لامه‌تیش بۆ نه‌خۆشه‌كان بنێرێت، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كه‌ین، یه‌كده‌نگ به‌رامبه‌ر پرسه مرۆییه‌كان هاوسۆز بن".
له‌كاتێكیشدا به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ، كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان، ناكۆكیه مه‌زهه‌بییه‌كان و دواتریش هاتنی داعش، عێراق وه‌ك وڵاتێكی ناسه‌قامگیر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه، هاووڵاتییه‌كی سوننه له‌خودا ده‌پاڕێته‌وه، ئه‌و جه‌ژنه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به ناسه‌قامگیری و به‌رقه‌راربوونی ئاسایش له سه‌رانسه‌ر عێراق.
عه‌لی رائید کە دانیشتووی شاری به‌غدایە گوتی: "پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئاسایش و سه‌قامگیری له سه‌رانسه‌ری عێراق به‌رقه‌رار بێت و كۆتایی به ناخۆشییه‌كان بێت، له‌خوداش ده‌پاڕێینه‌وه خۆشی و شادی بۆ هه‌موو گه‌لی موسڵمانان فه‌راهه‌م بكات".
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه، ناكۆكیه مه‌زهه‌بییه‌كان له نێوان سوننه و شیعه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك قووڵ بوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر واده‌ی رێوڕه‌سم و سرووته ئاینییه‌كانیش هه‌بووه، به‌تایبه‌ت ده‌ستپێكی مانگی ڕە‌مه‌زان و واده‌ی هه‌ردوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان، هه‌ركامێك له‌و دوو مه‌زهه‌به واده‌ی بۆنه‌یه‌ك دیاری بكات، مه‌زهه‌به‌كه‌ی تر ده‌یخاته ڕۆژی دواتر، بۆ شیعە مەزهەبەکانی عێراق سبەی دووشەممە دەکەنە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
پێشتر نووسینگەی سیستانی، هاوشێوەی وڵاتەکانی ئێران و ئەفغانستان ڕایگەیاند: بۆ پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە عێراق، ڕۆژی دووشەممە (17ـی حوزەیرانی 2024) دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.