زاهیر عەبدوڵڵا بۆ چارەی نەخۆشیەکەی دەچێتە دەرەوەی وڵات

دوای دووباره تووشبوونەوە بە نەخۆشییە سەختەکەی، هونەرمەندی بواری نواندن و سینەما و شانۆ "زاهیر عەبدوڵڵا" بڕیارە لە دوای جەژنی قوربان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت و نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.

شیرین سابیر، هاوسەری هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان، کە چەند نوژدارێکی پسپۆڕ لە نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بۆیان کردووە، پێیان ڕاگەیاندووین دەبێت دوای جەژن، ڕاستەوخۆ ببردرێتە دەرەوە و لە تورکیا نەشتەرگەریی بۆ بکرێت. چونکە ئێستا تەندروستی بەرەو خراپوون دەڕوات، تەنانەت توانای ڕۆیشتن و وەستان لەسەر قاچەکانی نەماوە و تەواو بێ هێز بووە.

شیرین گوتیشی: شێرپەنجەکەی ئەمجارەیان لە خرۆکەی سەرییەوە هاتووە و گرێیەکە و دەبێت بەزوویی دەربهێندرێت، بۆ ئەوەی لە ئازاری ئەو نەخۆشییە رزگاری بێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، گلەییمان لە کەس نییە و حکوومەت و وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیکای هونەرمەندان و هەموو لایەک لەسەر هێڵن بۆ چارەی نەخۆشییەکەی هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵڵا".

Fly Erbil Advertisment