سه‌ربازێكی توركیا له جه‌رابلوس كوژرا

K24 - هه‌ولێر:
له ئاكامی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سه‌ربازانی توركیا و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له جه‌رابلوس، سه‌ربازێكی تورك كوژرا و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش باس له‌وه ده‌كان، سوپای توركیا ئێستا هێزی سه‌ربازی و تانكی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.
پێشتریش راگه‌یه‌ندرابوو، له ئاكامی بۆردومانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له جه‌رابلوس، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
میدیاكانی نزیك له په‌یه‌ده‌ش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا سێ تانك له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ته‌قێندراونه‌ته‌وه و تا ئێستاش شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیش به‌رده‌وامه.