عێراق لە ڕیزبەندی یەکەم دێت بۆ هاوردەکردنی دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان لە تورکیا

عێراق لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا، لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین هاوردەی دانەوێڵە، پاقلەمەنی و زەیتی تورکی و بەرهەمەکانیان کردووە.

جەلال کادۆ ئۆغڵو، سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵە، پاقلەمەنییەکان، تۆوی زەیت و بەرهەمەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند، هەناردەکردنیان لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 9.2% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.

ئۆغڵو ئاماژەی بەوەش کردووە، بەردەوامن بۆ زیادکردنی هەناردەکردن لە ناوچەکەدا، گوتیشی: ناوچەکەمان 51.5%ـی هەناردەکردنی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و 24.19% بۆ وڵاتانی ئەفریقایە.

کادۆ ئۆغڵو دووپاتی کردەوە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین هەناردە لەو ناوچە هاوردە دەکات، کە لە پێنج مانگی ڕابردوودا بە بەراورد بەهەمان کاتی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 16.2% بەرزبووەتەوە.