ئەمساڵ زیاتر لە 500 حاجی لە سعوودیە گیانیان سپاردووە
K24 - هەولێر:
فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ، به به‌شداریی زیاتر لە ملیۆنێك و 800 هه‌زار حاجی "ڕێگكه‌پێدراو" و له‌كه‌شوهه‌وا و گه‌رمایه‌كی به‌تینی 51.8 پله‌ی سیلیزیدا به‌ڕێوه چوو، به‌هۆی گه‌رماشه‌وه زیاتر له 500 حاجی له وڵاتانی جیاجیا به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له مه‌راسیمه‌كانی حه‌جدا گیانیان سپاردووه.
هەرچەندە ژمارەیەکی دروست لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئەمساڵ زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه به ڤیزای گه‌شتیاری و عومره چوونەتە سعوودیه، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
لەگەڵ ئەوەشدا، بەپێی ئامارەکانی وڵاتی سعوودیه، له فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵدا، زیاتر لە 20 حاجی عێراقی له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی مه‌ناسكه‌كانی حه‌جدا گیانیان سپاردووە، به‌ڵام تاوەكوو ئێستا ئامارێكی ته‌واو و كۆتایی له‌باره‌ی ژماره‌ی گیان سپاردنی حاجییان ڕانه‌گه‌یه‌نراوه. جگەلەوەش، نزیكەی 20 حاجی ھەرێمی كوردستان لە سعودییە لەكاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەک حاجی دیكەش تاوەکوو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
لەبارەی ژماره‌ی گیانسپاردنی حاجییانی وڵاتان لە حەجی ئەمساڵ، ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه، به‌هۆی بەرزیی پلەکانی گه‌رما و هۆكاره‌كانی دیكەوە، 20 حاجی عێراقی له فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئەمساڵ، گیانیان سپاردووە.
هاوكات، ئوردن به فه‌رمی گیان سپاردنی 14 حاجی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێران به فه‌رمی گیان سپاردنی 11 حاجی وڵاته‌كه‌ی له فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاندووه و 24 حاجیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
حكوومه‌تی سه‌نیگالیش ڕایگه‌یاندووه، تاوەکوو ئێستا سێ حاجی وڵاته‌كه‌ی له سعوودیە گیانیان سپاردووە، هه‌روه‌ها 132 حاجی ئه‌ندەنوسیش به‌هۆی گه‌رماوه له مەراسیمه‌كانی حه‌ج كۆچی دواییان كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مێدیاكانی میسر ئاشكرایان كردووه نزیكه‌ی 300 حاجی به‌هۆی جیاواز گیانیان سپاردووە. هەر یەکە لە وڵاتەکانی توونس گیان سپاردنی 35 حاجی و مه‌غریبش گیان سپاردنی پێنج حاجی وڵاته‌كه‌یان لە سعوودیە ڕاگه‌یاندووه.
لەلایەن خۆیەوە، بە‌ڕێوه‌بەرایه‌تیی گشتیی فریاگوزاری و كاره‌ساته‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سعوودیه ڕایگەیاندووە: گیانسپاردن و نه‌خۆشكه‌وتنی حاجییان لە کاتی حەج کردن پرسێكی ئاساییه و له مەراسیمه‌كانی ئه‌مساڵدا، چارەی پزیشکییان پێشکەش بە زیاتر له 390 هه‌زار حاجی کردووە، کە بەهۆی به‌ركه‌وته‌ی خۆر و هۆكاره‌كانی دیكەوە، دۆخی تەندروستیان تێک چووە.
ڕۆژی شه‌ممه (15ـی حوزه‌یرانی 2024) دەستەی گشتیی ئامار لە سعوودیە ڕایگەیاند: کۆی گشتی ژمارەی حاجییان بۆ ئەمساڵ ملیۆنێک و 833 هەزار و 164 حاجییە، کە لەو ژمارەیەدا ملیۆنێک و 611 هەزار و 310 حاجی وڵاتانی دەرەوەی سعوودیەن و 221 هەزار و 854 حاجی هاووڵاتی و نیشتەجێی سعوودیەن.
بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی سعوودییەیان کردووە. لە کاتێکدا، کۆی ژمارەی حاجییانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە 33 هەزار و 690 حاجی و لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە، چوونەتە سعوودیە.
ڕۆژی سێشەممە (18ـی حوزەیرانی 2024)، رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ سعوودیە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ مەراسیمەکانی فەریزەی حەج کۆتای‌یان هات، هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کوردستان کە لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییەوە فەریزەی حەجییان جێبەجێ کرد، ئەمڕۆ بوونە حاجی.