ژمارەی حاجیانی مردوو گەیشتە سەرووی هەزار کەس

ڕێوڕەسمی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج
ڕێوڕەسمی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج

کۆی ئەو حاجیانەی لە ماوەی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەم ساڵ کۆچی دواییان کردووە، گەیشتە هەزار و 81 کەس کە 61%یان هاووڵاتیی میسرین و %58 کۆچکردووانیش بەبێ ڤیزای حەج چوونەتە سعوودیە.

دیپلۆماتکارێکی عەرەبی کە نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە، بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی ئاشكرا کردووە، 58 حاڵەتی دیکەی مردنی حاجیانی میسری تۆمارکراوە و بەمەش کۆی حاجیانی کۆچکردووی مەراسمی حەجی ئەم ساڵ گەیشتە هەزار 81 کەس کە 658 حاجییە مردووەکان خەڵکی میسرن و لە کۆی گشتی حاجییە مردووەکانیش 630 یان بەبێ ڤیزای حەج چوونەتە سعوودیە.

هەروەها ئاماژەیداوە، بەگوێرەی تۆمارە فەرمییەکان جگە لە 658 حاجییە کۆچکردووەکانی میسر، 183 ئێدۆنیزی، 68 هندی، 60 ئوردنی، 35 تونسی، 35 پاکستانی، 14 مالێزی، 13 هەرێمی کوردستان، 11 ئێرانی، سێ سەنیگالی و یەک سوودانی، بەڵام بەگوێرەی ئاماری فەرمی وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا 19 حاجی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییان کردووە.