دیشامپ ترسی لەو گۆڕانكارییانە هەیە كە بەسەر هۆڵەندا داهاتووە
هەڵبژاردەی فڕه‌نسای پاڵه‌وانی دووجاری یۆرۆ له یاریی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م له یاریی لوتكه رووبه‌رووی هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه، راهێنەری كەڵەشێرەكان گەشبینە بە ئاستی تیپەكەی و دەشڵێت: هێشتا بەشداریكردنی كلیان ئێمباپێ بە تەواوەتی یەكلایی نەبووەتەوە.
هەڵبژاردەی فەرەنسا له یه‌كه‌مین یاریی كۆمه‌ڵه‌كه به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له نه‌مسای برده‌وه و هۆڵه‌نداش ریمۆناتادی به‌سه‌ر پۆڵه‌ندادا كرد و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وت.
پێش یارییهكەی سبەی نێوان فەرەنسا و هۆڵەندا، كیلیان ئێمباپێ به ماسكه‌وه ده‌ركه‌وت و به‌شداری راهێنانه‌كانی كرد، به‌ڵام هێشتا نازاندرێت به‌شداری یارییه‌كه ده‌كات یانیش نا.
دیدییە دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند تكایە چیتر ئەو هەموو پرسیارە دووبارەی لێ مەكەن، لەبارەی یارییەكەش دەڵێت: ساڵی رابردوو دوو یارییمان به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا كرد، له هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتین به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێك جیاوازه.
دیشامپ گوتیشی: هۆڵەندا لەم پاڵه‌وانییه‌تییه گۆڕانكارییەكی زۆری بەسەردا هاتووە، زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانیش نوێن، پێكهاته‌كه گۆڕاوه، چه‌ند یاریزانێكیان ئه‌وكات به‌هۆی پێكان یاریی نه‌ده‌كرد ئێستا ئه‌وانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه، زۆر روونه ئامانجی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده سه‌ركه‌وتنه بۆ قۆناخی داهاتوو، دڵنیام ركابه‌ره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌مان زۆر له نه‌مسا جیاوازتر ده‌بێت كه له یاریی یه‌كه‌م رووبه‌رووی یه‌كتری بووینه‌وه.
راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە به‌راستی له پرسیاره‌كانی رۆژنامەنووسان بێزار بووە، لەمبارەیەوە گوتی: بیرمه له یاریی یه‌كه‌م هه‌شت پرسیارتان لێكردم ته‌نیا چوار پرسیاریان په‌یوه‌ندی به تۆپی پێوه بوو، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه رووده‌دات په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، له‌نێو هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ئارامی و ئاسوده‌یی هه‌یه و كیلیانیش وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئاماده بێت یاریی پێده‌كه‌م ئه‌گه‌ریش ئاماده نه‌بێت یاریی پێناكه‌م.
هۆڵه‌ندا و فڕه‌نسا دوو دێرینترین هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وروپان و له مێژوودا 30 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه، فڕه‌نسا شازده سه‌ركه‌وتن و هۆڵه‌نداش یازده بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه، فڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا له مێژووی یۆرۆ سێ یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه كه‌ڵه‌شێره‌كان یه‌ك یارییان له قۆناخه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان بردووه‌ته‌وه و هۆڵه‌نداش دوو یاریی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان بردووه‌ته‌وه، فڕه‌نسا له دوایین هه‌شت یاریی به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا حه‌وت سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و تاكه دۆڕانی فڕه‌نساش به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا ساڵی 2018 بوو.