ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: حکوومەتی عێراق بەبێ دابینکردنی سەقامگیری دەیەوێت ئاوارە ئێزیدییەکان بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە

ڕۆژنامەی The guardianبەریتانی ڕاپۆرتێکی دەربارەی گەڕاندەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باس لەوەدەکات، حکوومەتی عێراق بەبێ دابینکردنی سەقامگیریی و خزمەتگوزاری لە شنگال دەیەوێت ئاوارە ئێزیدییەکان بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە.

The Guardian باسی لەوەشکردووە، گەڕاندنەوەی ئێزیدییەکان بۆ شنگال دژی خواستی خۆیانە، چونکە ئەوە پارەیەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دیاریکردووە بۆ ئاوارەکان کەمە.

ڕۆژنامەی The Guardian بەریتانی ڕاپۆرتێکی دەربارەی گوشارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسەر ئاوەرەکان بۆ گەڕاندەوەیان بۆ زێدیی خۆیان بەبێ دەستەبەرکردنی ئاسایش و خزمەتگوزاری بڵاوکردووەتەوە، تیایدا باس لەوەدەکات حکوومەتی فیدراڵی گوشاری لە ئاوارەکان و بەتایبەت ئێزیدییەکان دەکات بگەڕێنەوە شنگال، لەکاتێکدا قەزاکە کاری تێدانییە و دۆخی خزمەتگوزاری تیایدا خراپە.

The Guardian لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکات، حکوومەتی عێراق بە دروستکردنی مەترسی لەسەر ئێزیدییە ڕزگاربووەکانی دەستی داعش تۆمەتباردەکرێت.

کەمپەکانی هەرێمی کوردستان 155 هەزار ئێزیدیان تێدایە، کە بەشێکیان کەسوکارەکەیان لەلایەن داعشەوە کوژراون یاخود دەستدرێژیان کراوەتە سەر.

ئەو ڕۆژانامە بەریتانیە ئاماژەی بەوەشداوە، پلانی گەڕاندەوەی ئاوارەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ئێزیدییەکانی نیگەران کردووە، چونکە گەڕاندنەوەی بەزۆر وەک لەوەی بەخواستی خۆیان بێت. ئەو پارەیەشی حکوومەتی فیدراڵی کە چوار ملیۆن دینارە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دیاریکردوو کەمە، لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری ئێزیدییەکان ماڵەکانیان لە شنگال بەتەواوی وێرانبووە، هەروەها شنگال کاری تێدانییە و ئاستی خزمەتگوزاری تیایدا خراپە.

بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونەوەی The Guardian لەناو ئێزیدییەکانی کەمپەکانی هەرێم کردوویەتی، زۆرینە لەگەڵ ئەوەدان شنگال هێشتا لە ڕووی ئەمنییەوە پارێزراو نییە بۆ گەڕانەوەیان.

ڕۆژانامە بەریتانییەکە نووسیویشیەتی، پێناچێت پلانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ داخستنی کەمپەکان کە 30ـی ته‌مموزی ئەمساڵە لەکاتی خۆیدا جێ بەجێ بکرێت، چونکە ئاوارەکان بۆ بنیاتنانەوەی خانوو و کڕینی کەلوپەلی ناوماڵ پێویستیان بە لانیکەم 10  ملیۆن دینارە.

Fly Erbil Advertisment