وەزارەتی ئەوقاف: ئهو هاووڵاتییانهی له مهرزی عهرعهر گیریان خواردووه دهتوانن بگهڕێنهوه

K24 - هەولێر:
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ئاگادارییهكی بهپهلهدا ئاماژه بهوه دهكات، ئەو هاووڵاتییانەی کە بە ڤیزای ساڵی، گەشتیی سعودییەیان کردووە و لە مەرزی عەرعەر گیریان خواردووە، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە.
ڕۆژی ههینی (21ـی حوزهیرانی 2024)، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ئاگادارییهكی بهپهلهدا ڕایگهیاند، ئەو هاووڵاتییانە کە بە ڤیزای ساڵی، گەشتیی سعوودیەیان کردووە و لە مەرزی عەرعەر گیریان خواردووە، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه بهوه دهكات، دوای هەوڵ و تێکۆشانەکانی وەزارەتهكه، لە ڕێگەی نوێنەری تایبەتی وەزارەتهوه، ئەو هاووڵاتییانەی کە بە ڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعودییەیان کردووە و لە مەرزی عەرعەر گیریان خواردووە، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات لە ڕێگەی پاسی تایبەت لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دهشڵێت: ئەو هاووڵاتیانەی گیریان خواردووە با پەیوەندیی بە خاوەن کۆمپانیاکانیان بکەن تاوەکوو پاسیان بۆ دابین بکەن.