دوایین زانیاریی لەبارەی یاریی لوتكەی ئەمشەوی یۆرۆی 2024

لە یاریی لوتكەی یۆرۆی 2024، ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 07:00ـی ئێوارە، هەڵبژاردەی پۆرتوگال به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دووه‌مین یاریی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان له یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدونا پارك رووبه‌رووی توركیا ده‌بێته‌وه.
پۆرتوگال له یاریی یه‌كه‌م به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له چیكی برده‌وه و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ توركیا خانه‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، توركیاش له یاریی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له جۆرجیای برده‌وه، بردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كیان له‌م یارییه به‌واتای به‌ده‌ستهێنانی بلیتی قۆناخی شازده‌ی یۆرۆ دێت.
رۆبێرتۆ مارتینیز: كریستیانۆ هێز و ئەزموونی ئێمەیە
رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال پێش یارییەكەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند لەڕووی هێرشبەرییەوە بەشێوەیەكی باش خۆمان رێكخستووەتەوە، دەشڵێت: كریستیانۆ هێز و ئه‌زموونی ئێمه‌یه، له رووی گۆڵكردن و ئه‌سیسته‌وه یارمه‌تیمان ده‌دات، هه‌میشه واده‌كات له ناوچه‌ی سزا رووبه‌رێكی باشتر بۆ یاریزانه‌كان بڕەخسێت، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ڵبسه‌نگێنیت پێویسته سه‌یری 12 مانگی رابردوو بكه‌یت، له‌م وه‌رزه تا ئێستا له 45 یاریی 44 گۆڵی تۆمار كردووه، كریستیانۆ به شایسته‌یی له پێكهاته‌ی پۆرتوگاله و سه‌رجه‌م ئاماره‌كانیش ده‌ریده‌خه‌ن ده‌توانێت چوار رۆژ جارێك یارییه‌ك بكات.
رۆبێرتۆ مارتینێز گوتیشی: له یارییه‌كه‌ی چیك ده‌ستمان به‌سه‌ر ته‌واوی یاریگه‌دا گرتبوو، فشارێكی زۆرمان ده‌كرد و باڵاده‌ست بووین، ئێستاش ده‌مانه‌وێت باشتر بین و له رووی گۆڵكردنه‌وه خۆمان باشتر بكه‌ین، یاریی یەكه‌م هه‌میشه قورسه و ئێستاش نه‌وه‌د خوله‌كی دیكه‌مان له پێشه بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كی باشتر بكه‌ین،
مێژوو لە بەرژەوەندی پۆرتوگالە
له مێژوودا پۆرتوگال و توركیا له 9 یاریی رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه، حه‌وت یاریی به سه‌ركه‌وتنی پۆرتوگال و دوو یاریشی به بردنه‌وه‌ی توركیا كۆتایی هاتووه، له مێژوودا پۆرتوگال و توركیا له سێ یاریی یۆرۆ رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به سه‌ركه‌وتنی پۆرتوگال كۆتایی هاتووه و پێنج گۆڵیان تۆمار كردووه و توركه‌كانیش نه‌یانتوانیوه ته‌نانه‌ت یه‌ك گۆڵیش له پۆرتوگال بكه‌ن، توركیا له یاریی یه‌كه‌م له جۆرجیای برده‌وه به بردنه‌وه له‌م یارییه بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو له یه‌ك وه‌شانی یۆرۆ دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك ده‌باته‌وه، پۆرتوگال له دواین 9 یاریی له قۆناخی كۆمه‌له‌كانی یۆرۆ ته‌نیا یه‌ك یاریی دۆڕاندووه، ئه‌ویش له یۆرۆی 2020 به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ دۆڕان.
