سبه‌ی زیاتر له 122 هه‌زار قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 ده‌كه‌ن

ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك ماوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، هاوكات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌كه زانیارییه‌كان ده‌خاته ڕوو.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 23ـی حوزه‌یرانی 2023، تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بۆ پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م باره‌وه به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به ده‌ست كوردستان24ـوه گه‌یشتوون، كۆی ئه‌و قوتابییانه‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن 122،015 قوتابین و به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵ دابه‌ش كراون.
زانیارییه‌كانی كوردستان24 كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، له سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له به‌شه جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كراون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانی 27 هه‌زار و 376 قوتابی له 423 هۆڵ، له پارێزگای دهۆك 28 هه‌زار و 285 قوتابی له 525 هۆڵ، له گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی له 98 هۆڵ، له هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و 794 قوتابی له 39 هۆڵ، له سۆران حه‌وت هه‌زار و 294 قوتابی له 130 هۆڵ، له ڕاپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی له 105 هۆڵ و له زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی له 115 هۆڵ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی لوقمان سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و عه‌مید خه‌سره‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پێكهاتوو له پۆلیس، ئاسایش، زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه و كاره‌با و لێژنه‌ی مۆلیده‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕاسپارد، ته‌واوی ئاسانكاری بۆ قوتابییان له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی ئه‌نجام بده‌ن و كه‌شێكی له‌باریان بۆ دروست بكه‌ن.
ئومێد خۆشناو داوایشی كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گه‌رما و وه‌رزی هاوین، كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به بێ پچڕان دابین بكه‌ن و وێڕای دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویسته ڕێگری له ته‌واوی شێوازه‌كانی گزیكردن بكرێت و ته‌واوی ڕێككاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان له‌م پێناوه‌دا جێبه‌جێ بكرێن.
ده‌ستخۆشیشی له مامۆستایانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرد، كه ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی قه‌یرانه داراییه‌كان پرۆسه‌ی خوێندنیان سه‌رخست و نه‌یانهێشت ڕۆڵه‌كانی كوردستان له پرۆسه‌ی خوێندن داببڕێن.
.jpg)