دیار ئیبراهیم: یەکەم کاروانی حاجییان لەگەڵ تیمی تەندروستیی گەڕانەوە کوردستان

سەرۆکی شاندی تەندروستی هاوەڵی حاجییان ئاشکرای دەکات، یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان لەڕێگەی وشکانیی، بە یاوەری شاندێکی تەندروستیی لە دکتۆران و کارمەندانی پزیشکی، بەڕێکەوتنەوە بۆ کوردستان.
شەممە (22ـی حوزەیرانی 2024)، دکتۆر دیار ئیبراهیم، سەرۆکی شاندی تەندروستی هاوەڵی حاجییان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند،
ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانیان لەڕێگەی وشکانیی، پزیشک و کارمەندانی پزیشکیی لەگەڵ حاجییانی کوردستان نێردران.
لەبارەی ڕێنمایی بەردەوامییان بۆ حاجییان بۆ ئەوەی بتوانن تەندروستیی خۆیان بپارێزن لە جێبەجێکردنی مەراسیمی حەج، سەرۆکی شاندی تەندروستی هاوەڵی حاجییان گوتی، کەشوهەوای سعوودیە وزەیەکی زۆری دەوێت، دەرمان و پێداویستیمان بە حاجییان دا، دەڵێت، پێمان گوتن پشوو بۆ عەرەفە وەربگرن، حاجیانمان کۆ دەکردەوە و ڕێنماییمان پێیان دەدا بۆ جێبەجێکردنی فەریزەکە.
گوتی، لە قەرەباڵغییەکی وا زۆر و گەرمییەکی وا بەتین، زۆر زەحمەت دەتوانرێت خۆی لەبەر ڕابگیرێت، لەگەڵ ئەوەی تیمەکانی تەندروستیی لەگەڵیان بوون.
دەشڵێت، ئەوانەی کۆچی دواییان کرد، بەهۆی ماندووبوون و گەرمای زۆرەوە بوو، گوتی، ئەو گەرمایە وشکەی هەیە لە سعوودیە، پێویستە ئامادەکاریی شوێن و فێنکەرەوە و تیمی تەندروستیی بۆ بکرێت، ئاماژەی بەوە کرد کە، تیمەکانیان لەگەڵ ئەوانە بوون کە بارودۆخی تەندروستیان زۆر باش نەبوو، ئەو دکتۆرە تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەوانەی توانیان نییە، نابێت خۆیان دووچاریی ئەو زەحمەتییە بکەنەوە.
گوتی، ئەوانەی تەمەنی زۆریان هەیە، لەو ماندوو بوونە و گەرمایە زۆرە زبە زەحمەتیی دەتوانن فەریزەکە جێبەجێ بکەن، ئاشکرای کرد کە نەشتەرگەرییان بۆ حاجییان ئەنجامداوە و نەخۆشی جەڵتەیان چارەسەر کردووە.
لەبارەی ئەوانەشی گیانیان لەدەستدا، سەرۆکی شاندی تەندروستی هاوەڵی حاجییان گوتی، ئەوانەی لەڕێگەی ڤیزای دیکەوە هاتنە سعوودیە و دووچاریی خراپیی تەندروستیی بوونەوە، ئەوانە بوون کە زۆر لە ژوورەوە لە هۆتێلەکان و شوققەکانیان ماونەوە، ڕۆژی عەرەفە لەپڕ بەر ئەو گەرمایە بەتینە کەوتن لەگەڵ ئەوەی هەندێکیان تەندروستیشیان باش نەبوو، پرۆسەکە لە توانایاندا نەبوو، بۆیە دووچاریی گیاگیانیان لەدەستدا.
لەبارەی ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییانی هەرێمی کوردستان، رۆژگار جەعفەر، گوتی: تا ئێستە 25 حاجی هەرێمی کوردستان لە سعودییە گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش تەنیا یە کەسیان لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمەوە هاتبوو، ئەوانی دیکە لە رێگەی ڤیزای ساڵی هاتبوون بۆ سعودییە.
هاوکات دووپاتی کردەوە، ئەو حاجییانەی کە لە رێگەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمەوە هاتبوون بۆ سعودییە تیمی پزیشکییان لەگەڵدا نێدرابوون و هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکیان بۆ دابین کرابوون، بەڵام ئەوانەی بە ڤیزاکانی دیکە هاتبوون بەهۆی نەبوونی خواردن و دەستنەگەیشتن بە ئاو و خزمەتگوزاریی پزیشکی گیانیان لەدەستدا.