ئومێد خۆشناو: لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 39 هەزار قوتابی پۆلی 12 بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سوپاسی مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین کە نەیان هێشت ناوەندەکانی خوێندن پەکیان بکەوێت. هەروەها ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر، 39 هەزار و 539 قوتابی پۆلی 12 بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن،
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-6-2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژ و دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بە هەموو بەشەکانییەوە، سەردانی ئامادەیی کوردستان‌مان کرد و یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانمان بەسەر کردەوە.
گوتیشی: بێگومان ئەمساڵ ساڵێکی سەخت بوو بۆ مامۆستایان، هەروەها سوپاسی مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین کە نەیان هێشت ناوەندەکانی خوێندن پەکی بکەوێت، هەروەها وەزیری پەروەردە، لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەت و لەم دۆخە سەختەدا کەموکوڕییەکانی خوێندن چارە دەکات، هەروەها قوتابخانەی نوێ دروست دەکرێت و بەشێک لە قوتابخانەکان نۆژەن دەکرێنەوە. کە ئەمانەش هەمووی بە ئامانجی سەرخستنی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە زەمینە خۆشکردن بۆ قوتابیان.
ئومێد خۆشناو باسی لەوەش کرد، لە سنووری پارێزگای هەولێر، 39 هەزار و 539 قوتابی پۆلی 12 بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن، هەروەها بەسەر 681 هۆڵی تاقیکردنەوەدا دابەش بوونە، گوتیشی: لە مانگی ئادارەوە هەموو زەمینە سازییەکمان کردووە بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ قوتابیان دابین بکەین. هەروەها بۆ سەرخستنی پرۆسەکە ئامێری فێنککەرەوە و کارەبای بەردەوام و ئاومان بۆ قوتابیان دابین کردووە.
ڕۆژی شه‌ممه (22ـی حوزه‌یرانی 2024)، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24ـی ڕاگەیاند، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، كاره‌با، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و خوێندنی باڵا هه‌ماهه‌نگی جددی كردووه بۆ به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له پاڵ هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته‌كان، هاوكات پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاریی ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش هاوكار و هاوبه‌شییان له به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌دا كردووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنیان داوه به‌پێی بڕی كاره‌بای به‌رده‌ست و خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكه‌ن بۆ دابینكردنی كاره‌بای پێویست بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: تیمی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی كاره‌باوه ئاماده كراوه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك كه بۆ دابینكردنی كاره‌بای پێویست و جێگره‌وه بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان له ئه‌ركدا ده‌بن.
وه‌زیری په‌روه‌رده تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان توانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌نگژه ببێته‌وه كه له وه‌رزی خوێندنی 2023 – 2024 ڕووبه‌ڕووی كرابووه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی 10%ـی پرۆگرامه‌كانی خوێندنیان له پۆلی 12 كه‌م كردووه‌ته‌وه و كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیشیان له 3ـی حوزه‌یران بۆ 23ـی حوزه‌یران دواخست، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له تاقیكردنه‌وه‌كاندا له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، نه‌خاسمه كه له هه‌ندێك شوێندا پرۆسه‌ی خوێندن بایكۆت كرابوو.
ئالان حه‌مه سه‌عید سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كان كه پۆلی دوازده‌یان هه‌بوو له سنووری سلێمانی ده‌وامیان كردبوو و هاوكات قوتابخانه ناحكوومییه‌كانیش به هه‌مان شێوه بایكۆتیان نه‌كردبوو.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، خوێندنی پیشه‌یی له كوردستان پێویستی به پلان و گه‌شه‌پێدان هه‌یه. ڕوونیشی كرده‌وه، پرۆگرامه‌كانی خوێندنی پیشه‌یی له كوردستان زۆر كۆنن و پێویستیان به گۆڕین هه‌یه و ئاماده‌كارییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، بۆ پێشخستنی خوێندنی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌تیان له هه‌ولێر دروست كردووه و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌رێنین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سلێمانی و كفریش هه‌مان په‌یمانگه ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر پێشخستنی خوێندنی پیشه‌یی كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی و تاكی كورد ببێته خاوه‌نی كار و پیشه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بازاڕی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بگونجێن.
گوتیشی: له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 32 پیشه‌ی جۆراوجۆریان دیاریی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ناو پرۆگرامی خوێندنی پیشه‌یی و قوتابییانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكرێت، له ئێسته‌شدا حه‌وت پیشه‌یان هه‌ڵبژاردووه و ده‌ستیان پێ كردووه.
ئالان حه‌مه سه‌عید داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان و مامۆستایانی چاو‌دێر كرد به‌وپه‌ڕی وریایی و ئارامییه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێوه ببه‌ن و ڕۆڵی مامۆستایه‌تییان ببینن و پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و ڕێنماییانه بن كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ده‌رچوونه، هاوكات به پێویستیشی زانی قوتابییان له هۆڵه‌كاندا پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌سه‌ر بێگه‌ردی پرۆسه‌كه كردووه و گوتی، هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنی پرسیاره‌كان و دوورخستنه‌وه‌یان له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دزه‌پێكردن.