وەزارەتی بازرگانی عێراق: تا ئێستە زیاتر لە 5 ملیۆن تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە

گەنم
گەنم

K24 – هەولێر:

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستە لە سەرتاسەری عێراق 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە و پرۆسەی وەرگرتنەکەش بەردەوام دەبێت.

یەکشەممە (23ـی حوزەیرانی 2024) حه‌یده‌ر نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، ئامانجەکانی وەرزی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ساڵی 2024 بەدیهاتوون لە ڕێگەی ئەو بڕە گەنمەی کە لەلایەن جووتیارانەوە بە بازاڕ دەکرێت هاوكات ئاماژەیە بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی و ئاسایشی خۆراك.

ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە دەڵێت: تا ئێستە لە سەرتاسەری عێراق 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە و پرۆسەی وەرگرتنەکەش بەردەوام دەبێت.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، 700 هەزار تۆن هی ساڵی ڕابردوو ماوە پێشبینی دەكەین بەرهەمهێنانی گەنم بە بەراورد بە بەرهەمی ساڵی ڕابردوو دوو ملیۆن تۆن بەرزبێتەوە.

رۆژی (18ـی حوزەیرانی 2024) حه‌یده‌ر نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە 16ـی تەمووزی داهاتوو پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران کۆتایی دێت، بەڵام له‌ ئه‌گه‌ری بوونی گه‌نمێكی زۆرتر واده‌كه‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، ئاماژەی بەوە دابوو، ته‌واوی پارێزگاكانی باشووری عێراق بڕێكی زۆری گه‌نمییان راده‌ست كردووە و ڕێژه‌ی ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پار ساڵ بە ڕێژەی 21%ـی زیاد کردووە و ڕەنگە ڕێژەکە بگاتە 30%.

Fly Erbil Advertisment