کازاخستان.. کچە کوردێکی یاریزانی جیمناستیک پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەست هێنا

سۆفیا
سۆفیا

کچە وەرزشکاری کورد، سۆفیا بابایڤا لە پێشبڕکێی جیمناستیکدا، کە لە هەرێمی ئەڵماتی کازاخستان بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی هەرێمەکە پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی پاڵەوانێتییەکەی  بەدەست هێنا.

لەم پاڵەوانێتییەدا نزیکەی 500 یاریزانی جیمناستیک لە ناوچە جیاوازەکان، کە ساڵی لە دایکبوونیان لە نێوان ساڵانی 2008 تاکو 2019 بوو، بەشدارییان کرد.

لە هەرێمی ئەڵمائاتای کازاخستان، چوارەمین پاڵەوانێتیی کراوەی هەرێمەکە لە بواری جیمناستیکدا لە ژێر چاودێریی خانمی کورد ڕامینا ئەخمێدۆڤنا، سەرۆکی فیدراسیۆنی لەشجوانیی هەرێمی ئەڵمائاتا و نازیگول سورانچیڤا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی وەرزشی ئایسۆلو، بەڕێوە چوو.

سۆفیا، لە دایکبووی ساڵی 2015 یە، قوتابییە لای خانمە ڕاهێنەری کورد ئەلفیا ڕامیلیڤنا ئەخمێدۆڤا. بیرۆکە و بەرنامەی تاکەکەسی لەلایەن ڕامینا ئەخمێدۆڤا سەرپەرشتی دەکرێت.

 نمایشەکەی سۆفیا، بە گۆرانی کوردی خانمە هونەرمەندی کوردی ڕووسیا زارا پاشا «کەچا کوردم» پێشکەش کرا. نمایشەکە بەرگێکی بۆ هەڵبژێردرابوو کە هاوتای جلوبەرگی نەریتی کوردی بوو. 

Fly Erbil Advertisment