بە وێنە؛ کردنەوەی بەنداوی چەمرگە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، 25-06-2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا، (بەنداوی چەمرگە)ی لە سنووری قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کردەوە.
دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی بەنداوەکە، سەرۆکی حکوومەت لە گوتەیەکدا باسی لەوە کرد کە لە کابینەی نۆیەمدا، بایەخێکی زۆر بە بابەتی پاراستنی سامانی ئاو و دروستکردنی بەنداو و پۆند دراوە و لەم ڕووەوە، چەند پڕۆژەیەکمان لە سەر تاسەری کوردستان کردووە و بەردەوامیش دەبین، کە بێگومان سوودێکی زۆر و جۆراوجۆری دەبێت .