وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانان بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی خشته‌كانی بودجه ڕاده‌سپێردرێن
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ڕاده‌سپێرێت بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی خشته‌كانی بودجه‌ی ئه‌م ساڵ؛ هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رجه‌م تانه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له بڕگه‌كان.
ڕۆژی سێشه‌ممه 25ـی حوزه‌یرانی 2024، نازم شبلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به مێدیاكانی گوتووه، بودجه‌ی گشتی ساڵی 2024 دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام پێویستی به هه‌ندێك ڕێنمایی هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ڕێنماییه‌كانیان له‌م باره‌وه ده‌ربكه‌ن.
نازم شبلی ڕوونیشی كرده‌وه، لیژنه‌كه‌یان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانانی ڕاسپاردووه بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونی بۆ خه‌رجكردنی بودجه‌كه هه‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بودجه ده‌كرێت تانه‌ی لێ بدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و تانانه‌ی لێی دراون، نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له بڕگه‌كانی.
په‌رله‌مانی عێراق ئێواره‌ی ڕۆژی 3ـی حوزه‌یران، ده‌نگی له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 دا و دانیشتنه‌كه‌یشی هه‌ڵگرت.
دانیشتنه‌كه به ئاماده‌بوونی 199 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه چوو و ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) درا و كۆبوونه‌وه‌كه‌یش هه‌ڵگیرا.
له‌م باره‌وه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی بڵاو كرده‌وه، كه خشته‌ی (أ) تایبه‌ته به داهات وەک ئەوەی بۆ ساڵی 2024 دانراوه. هه‌روه‌ها خشته‌ی (ب) تایبه‌ت كراوه به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
خشته‌ی (ج) په‌یوه‌سته به هێزی كاری ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یانه‌ی به شێوه‌ی ناوه‌ندیه‌تی پاره‌دار ده‌كرێن. هاوكات خشته‌ی (د) تایبه‌ت كراوه بۆ خه‌رجییه‌كانی حاكیمه.
خشته‌ی (هـ) هه‌ژماره سه‌ره‌كییه‌كان (به‌شه‌كان)ـی له خۆ گرتووه و خشته‌ی (واو)ـیش تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی كه‌رته‌كان و چالاكییه‌كان.
پشکی هەرێمی کوردستان لە هەمواری بودجەی ساڵی 2024، 20 ترلیۆن و 900 ملیار دینارە کە نزیکەی 12 ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانە و نزیکەی هەشت ترلیۆن دیناریش بودجەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی دیکەیە کە پێشبینی دەکرێت بە پەسەندکردن و خەرجکردنیی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.