چوار ملیۆن زیارەتکار سەردانی مەزارگەی ئیمام عەلیان کردووە

عەتەبەی عەلەوی بڵاویکردووەتەوە، بەبۆنەی جەژنی غەدیر نزیکەی چوار ملیۆن زیارەتکار سەردانی مەزارگەی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب و مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی ئایینیان کردووە.
زیاره‌تكار له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌شدارن، كه له مێژووی عێراقدا یه‌كه‌مجاره ئه‌و بۆنه‌یه به‌فه‌رمی ده‌كرێته پشوو و چالاكیی ئایینی به‌ڕێوه‌ده‌چن و خواردن و خواردنه‌وه به‌سه‌ر زیاره‌تكاراندا دابەش دەکرێت.
ڕیم ئه‌لوه‌ریمی زیاره‌تكاری تونسی دەڵێ"له وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی ناشیعی، ئاهه‌نگی غه‌دیرمان نییه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوێن ناشزانن ئاهه‌نگی غه‌دیر چییه، ئه‌وانه‌ی ده‌شزانن، به‌داخه‌وه پێیان وایه غه‌دیر خاڵی ناكۆكی نێوان شیعه و سوننه‌یه".
زیارەتکارێکی دیکە بەناوی محه‌مه‌د موسری کە لە سعوودییەوە هاتووە دەڵێ "زیندوكردنه‌وه‌ی عیباده‌ت و زیاره‌ت و رۆحانیه‌ته و خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی وڵاتانه‌وه دێن بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سرووتانه".
هه‌ندێك لایه‌نی ئایینی له نه‌جه‌ف پێیانوایه به‌فه‌رمی ناساندنی پشووی ڕۆژی غه‌دیر دانپێدانانه به گرنگی ئه‌و ڕۆژه له مێژووی ئیسلام و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و به‌شێكه له ناسنامه‌ی كولتووری و ئایینی عێراقییه‌كان و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و فره ئایینی به‌هێزتر ده‌كات.
شێخ عه‌لی حه‌سه‌ن کەسایەتی ئایینی بەشداربوون لە مەراسیمەکە بە پیرۆز دەزانێت و دەڵێ "بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌نگاوێكی پیرۆزه كه لایه‌نه فه‌رمییه‌كان به پشوو و مۆڵه‌تی فه‌رمی رایانگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و بۆنه مێژوویی و جیهانییه‌دا بكه‌ن، كه هه‌مووان له‌باره‌یه‌وه نازانن".
هەروەها حسێن ئه‌نوه‌ر زیاره‌تكارێکی ناوخۆیی عێراقە لەو بڕوایەدایە"مه‌سحییه‌كان و سوننه‌كان به‌یعه‌تیان به ئه‌میری باوه‌ڕداران داوه، ئه‌میری باوه‌ڕداران هی هه‌موو تایه‌كانه و ته‌نیا هی یه‌ك تایفه‌ی دیاریكراو نییه، ئه‌مڕۆش كه پشووی فه‌رمی بێت بۆ ده‌وام، له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌شداریكردنی هه‌مووان له‌و بۆنه‌یه‌دا".
دوای چەندین هەفتە مشت‌ومڕ لەسەر بەفەرمی کردنی پشووی ڕۆژی غەدیر، دواجار پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 22ی ئایاری 2024، ڕۆژی "18ـی زیلحجە"ـی کردە پشووی فەرمی، پشووی ڕۆژی غەدیر خرایە لیستی پشووە فەرمییەکانی عێراق.