مەلا مستەفا بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی یەکە ئیدارییە خزمەتگوزارییەکانی مێرگەسۆری کرد

مەلا مستەفا بارزانی
مەلا مستەفا بارزانی

K24 – هەولێر:

مەلا مستەفا بارزانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تێیدا باس لە چۆنییەتی بەرەوپێشبردن و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر کرا.

چوارشەممە 26ـی حوزەیرانی 2024 نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەلا مستەفا بارزانی بڵاوی کردەوە، لە قایمقامییەتی قەزای مێرگەسۆر، مەلا مستەفا بارزانی بە بەشداریی غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر سەرپەرشتی کۆبوونەوەی یەکە ئیدارییە خزمەتگوزارییەکانی سنوورەکەی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی زیاتر بەرەوپێشبردن و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە گشت کەرتەکان کرا.

هەروەها ڕێکخستنەوەی کاروبارە ئیدارییەکان بە شێوازی ئەکادیمی و زانستیانە و بە سیستەمکردنی دامەزراوەکان لە چوارچێوەی پرۆژە و پلانەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر تاوتوێ کرا.

ر
ل
ڤ
ه
Fly Erbil Advertisment