یەکەمەکانی زانکۆکانی عێراق: کەسانێک بە 'واستە' لە جیاتی ئێمە دامەزرێنراون

یەکێک لە یەکەمەکانی دەرچووی ساڵی 2023 لە عێراق
یەکێک لە یەکەمەکانی دەرچووی ساڵی 2023 لە عێراق

سێ یەکەمەکانی دەرچووی ساڵی 2023ـی زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق دەڵێن، حکوومەتی عێراق مافیانی خواردووە و کەسانێک بە 'واستە'ی چەند بەرپرسێک لە جیاتی ئەوان لە دامەزراوەکانی حکوومەت دامەزرێنراون.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە، 02-07-2024، جارێکی دیکە سەدان، سێ یەکەمی دەرچووی ساڵی 2023ی زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق لە بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا گرد بوونەوە و داوای دامەرزاندنیان لە محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری خوێندنی باڵای وڵاتەکە کرد.

یەکێک لە دەرچووان بە شڤان جەباریی، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "ئێمە یەکەمەکانی دەرچووی ساڵی خوێندنی 2023ـین و ژمارەمان نزیکەی شەش هەزار کەسە. لە ساڵی ڕابردووەوە فەرمانی دامەزراندنمان بۆ دەرچووە و لە ڕێگەی سیستەمی کۆدەوە (ئۆنڵاین) دامەزراندنمان لە فەرمانگە و دامودەزگاکان قبووڵ کراوە و پلەی فەرمانبەرێتیمان بۆ دیاری کراوە، بەڵام تاوەکوو ئێستە حکوومەت خۆی لە جێبەجێکردنی بڕیاری دامەزراندندمان بێباک کردووە".

بە گوتەی ئەو دەرچووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەرکردووە، بەڵام ئەو ڕێنماییانە دەرچووانی پێش مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 دەگرێتەوە، نەک ئەوان؛ واتە لە ڕێنماییەکان سوودمەند نابن و دانامەزرێنرێن. گوتیشی، "داوا لە سەرۆکوەزیران دەکەین ڕێنماییەکانی هەڵبوەشێنێتەوە و مافمان نەخوات".

دەرچوویەکی دیکەی بەشداربووی گردبوونەوەکە جەختی لەوە کردەوە، ژمارەیەک دەرچووی دیکە کە تەنانەت لە سێ یەکەمەکان نەبوون، بە 'واستە' لە جیاتی ئەوان لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکوومەت دامەزرێنراون. داواشی کرد لەسەر 'بنەمای یاسا' مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و مافیان نەخورێت.

ئەو یەکەمەی دەرچووی ساڵی 2023 ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە شەو و ڕۆژ دەمانخوێند و ماندوو بووین تا توانیمان لە یەکەمەکان بین، بەڵام بەداخەوە ئێستا کەسانێک لەسەر حیسابی ئێمە و بە 'واستە' دادەمەزرێنرێن. چەندین جارە خۆپیشاندان دەکەین، هەر بەڵێنمان پێ دەدەن، بەڵام بەڵێنەکانیان جێبەجێ ناکەن".

ئەم گردبوونەوەیە لە کاتێکدایە، سێ یەکەمەکانی دەرچووی ساڵی 2023ـی زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق پێشتریش چەندین جار لە بەردەم باڵەخانەی هەردوو وەزارەتی دارایی وخوێندنی باڵای عێراق، ئەنجوومەنی وەزیران و ناوچەی سەوزی بەغدا، بە مەبەستی دامەزراندیان، گردبوونەتەوە؛ وەکو خۆیان دەڵێن، بەرپرسانی حکوومەت بەڵێنی دامەزراندنیان پێ داون، بەڵام لە بەڵێنەکانیان پاشگەز بوونەتەوە.

گردبوونەوەی سێ یەکەمەکانی دەرچووی ساڵی 2023ـی زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق (وێنە: کوردستان24)

Fly Erbil Advertisment