حەج و عومرەی کوردستان، وادەی دەست پێ کردنەوەی عومرە ئاشکرا دەکات

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومەرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومڕه له هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینەوە، تا وه‌كوو 21ـی تەمموزی 2024، گەشتی عومڕه به هه‌ردوو ڕێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ست پێ ناكاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی تەمموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومەرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومڕه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه تا وه‌كوو 21ـی تەمموزی 2024، عومڕه به هه‌ردوو ڕێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ست پێ ناكاته‌وه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌م به‌روار ده‌ست بكات به گواستنه‌وه‌ی عومڕه‌كاران ئه‌وا به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی زیاتر و خزمه‌تكردنی باشتر بۆ عومڕه‌كاران بۆ ئه‌مساڵ پلانێكی تازه‌ی داڕشتووه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی عومڕه له هه‌رێمی كوردستان، نوێ کردنەوەی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی عومڕه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
دەڵێت، "هەر بۆیه هیچ كه‌سێك بۆی نییه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه تا وه‌كوو ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ نه‌كرێت".
ڕاشیگەیاند، دووباره ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومڕه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه بانگەشە بۆ ڕێكخستنی گه‌شتی عومڕه بكات پێش به‌رواری 21/7/2024 هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش بانگەشەی کردبێت، پێویسته ده‌ستبه‌جێ بانگەشەکان ڕابگرێت به پێچه‌وانه ڕووبه‌رووی لێپێچینه‌وه له سه‌رپێچییه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.