دێمێراڵ بەو رەفتارەی دۆخی وڵاتانی ئەورووپای شلەژاند

دێمیراڵ بەرگریكاری هەڵبژاردەی توركیا
دێمیراڵ بەرگریكاری هەڵبژاردەی توركیا

ئەو خۆشیدەربڕین و سڵاوەی دێمیراڵ بەرگریكاری هەڵبژاردەی توركیا لە دوای گۆڵی دووەمی لە دژی نەمسا ئەنجامی دا، چەندان وڵاتی ئەورووپای هینایە دەنگ، لە لایەكی دیكەیشەوە یوێفا بڕیاری دا لێكۆڵنەوە لەسەر ئەو رەفتارەی یاریزانە توركەكە دەست پێ بكات.
لە یاریی قۆناغی 16ـی یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی توركیا بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی بە نەمسا هێنا، هەردوو گۆڵەكەی توركیا لە لایەن دێمیراڵ بەرگریكاری یانەی ئەهلی سعوودیە تۆمار كرا.
دێمیراڵ لە دوای تۆماركردنی گۆڵی دووەمی رەفتارێكی ئەنجام دا كە ئەم رەفتارە لە نێو زۆر لە وڵاتانی ئەورووپا قەدەغە كراوە كە پێی دەگوترێت "هێمای گورگی خۆڵەمێشی" كە بە واتای نەتەوەپەرستی دێت.

یوێفا بەیاننامەی بڵاوكردەوە
ئەو هەڵسوكەوتەی دێمیراڵ لە سۆشیاڵ میدیا بووە ترێند و زۆرترین كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، تەنانەت لەسەر ئاستی نێوخۆیی توركیا و چەندان وڵاتی دیكە نیگەرانی لێكەوتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا (یۆێفا) بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند دێمیراڵ رەفتارێكی نەشیاوی ئەنجام داوە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەین.
بە گوێرەی بڕگەی چوار لە ماددەی 31ـی یاسای تۆپی پێی ئەورووپا، هەر جووڵە و نماییشێكی سیاسی، نەتەوەیی، ئایینی، ئایدۆلۆژی یان هەر رەفتارێكی رەگەزی لە یاریگەكانی تۆپی پێدا قەدەغەیە و بۆ هەر یەكێك لەو رەفتارانە سزایەك دیاریی كراوە.
لە لایەكی دیكەیشەوە لە وڵاتی نەمسا بە یاسا سڵاوی گورگی خۆڵەمێشی قەدەغە كراوە، هەركەسێك ئەنجامی بدات دەبێت 4 هەزار یۆرۆ وەكو پێبژاردن بدات، بە هەمان شێوە لە ئەڵمانیا و زۆرێك وڵاتانی دیكەی ئەورووپا رێگەپێدراو نییە.

وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا هاتە دەنگ
نانسی فایزەر وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا كاردانەوەی هەبوو بەرامبەر ئەو هێمای گۆرگی خۆڵەمیشییەی یاریزانی توركیا دەمیراڵ.
نانسی رایگەیاند دەزگا ئەمنییەكانی وڵاتەكەی راسپاردووە بۆ ئەوەی رێگە لە هەموو رەفتارێكی نەتەوەپەرستی و توندڕەوی راستڕەوەكانی توركیا بگرن و لە نزیكەوە چاودێریان دەكرێت.
نانسی دەشڵێت: بزوتنەوەی گورگی خۆڵەمێشی لە لایەن رێكخراوی پاراستنی مافی مرۆڤ چاودێری دەكرێن، چونكە ئەو بزوتنەوە پێكهاتەیەكی توندڕەون و توندوتیژی بەرهەم دەهێنن و مەترسی بۆ سەر ئاستیشی نێوخۆ دروست دەكات.

دێمیراڵ شانازی بەو هەڵسوكەوتەی دەكات
دەمیراڵ دوای یارییەكە رایگەیاند ئەو درووشم و نیشانەیە پەیوەندی بە توركیا هەیە، گوتیشی: "شانازی بەوە دەکەم کە تورکم، ئەوەی ئەنجامم دا پەیوەندی بە توركیا هەیە، زۆر دڵخۆشم بەهۆی ئەو كارەی كردم، دڵنیام هەموو هاندەرانمان شانازی پێوە دەکەن.
دێمیراڵ لە چركەی 57ـی دەستپێكی یارییەكە گۆڵی یەكەمی توركیای لە دژی نەمسا تۆمار كرد، دواتر لە خولەكی 59ـی نیوەی دووەم گۆڵی دووەمی تۆمار كرد و بەپیاوی یارییەكەش دیاریكرا، ئەگەری هەیە بۆ یاریی داهاتوو سڕ بكرێت یان بە پێبژاردن بە پارە سزا بدرێت.

دێمیراڵ بەرگریكاری هەڵبژاردەی توركیا دوای تۆماركردنی گۆڵی دووەمی بەرامبەر نەمسا
دێمیراڵ بەرگریكاری هەڵبژاردەی توركیا دوای تۆماركردنی گۆڵی دووەمی بەرامبەر نەمسا

 

Fly Erbil Advertisment