سه‌میر نه‌سڕی به‌ره‌و لالیگا دێت
قوربانییه‌كی دیكه‌ی ده‌ستی گواردیۆلایه
دوای ئه‌وه‌ی گواردیۆلا، سه‌میری نه‌سڕی هاوشێوه‌ی چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی یانه‌كه خسۆته ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی، چه‌ندان یانه بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه هاتوونه‌ته سه‌رهێڵ و نزیكترین یانه‌ش سێڤییای ئیسپانیایه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی پێگه‌ی لیكیپی فره‌نسا، یانه‌ی سێڤییا گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سه‌میر نه‌سڕی ناوه‌ڕاستكاری مانچێسته‌ر سیتی ده‌ست پێكردووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری ئارجێنتینی یانه‌ی سێڤییا ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی نه‌سڕی ده‌ربڕیوه و نزیكیشه له‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به‌ره‌و هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس و لالیگا بێت.
سه‌میر نه‌سڕی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مارسیلیا ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2008 په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵ كرد، دوای 2 ساڵ له‌و یانه‌یه كۆچی كرد و به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی هات، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی پێپ گواردیۆلاش ئه‌و یاریزانه ره‌نگه جانتایه‌كه ببپێچێته‌وه و به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه بڕوات.
