سبەی بانکەکان پشوویان نییە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان ڕایگەیاند، سەرجەم بانکەکان سبەی دەوامی ئاساییان دەبێت.
شەممە، 6ـی تەمموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "لەگەڵ ئەوەی سبەی یەکشەممە 7ـی تەمموزی 2024، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری داوامی سەرجەم ئەو بانکانە دەوامی ئاسایی دەبێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بانکەبازرگانییەکان ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە، دابەشکردنی مووچە بە پێی ئەو خشتەیەی ڕاگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.